بڕیاری یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیمۆکرات بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i369099-بڕیاری_یەکێتی_نیشتمانی_و_پارتی_دیمۆکرات_بۆ_کۆتایی_هێنان_بە_ناکۆکییەکان
یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیموکرات لە دانیشتنێکدا لە هەولێر، بڕیاریاندا کۆتایی بێنن بە کێشەو ناکۆکییەکانی ئەم دواییەی نێوانیان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 24, 2019 12:57 Asia/Tehran
  • بڕیاری یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیمۆکرات بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکان

یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیموکرات لە دانیشتنێکدا لە هەولێر، بڕیاریاندا کۆتایی بێنن بە کێشەو ناکۆکییەکانی ئەم دواییەی نێوانیان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ناکۆکی کەوتە نێوان یەکێتی نیشتمانی وپارتی دیموکرات پاش ڕێگرتنی هێزی ئاسایشی هەولێر بە چوونی مەحموود سەنگاوی ئەندامی مەکتەب سیاسیی یەکێتی بۆ ئەو شارە، کە بە تەقەی کەسانی نەناس لە نووسینگەکانی ئەو دوو پارتە لە هەولێر و سلێمانی تەشەنای کرد، بەڵام ئەو دوو پارتە بە بەڕێوەبردنی دانیشتنێک لە هەولێر، بۆ کۆتایی هێنان بەو کێشانە هەوڵیان دا.

"بڵند ئیسماعیل" بەرپرسی لقی١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی ئەو دانیشتە بە میدیاکانی پارتی وت کە ئامانج لەو دانیشتنە، چارەسەریی کێشەکانی ئەم دواییە بووەو دوولایەن بڕیاریان داوە کۆتایی بێنن بەو گرژییانەو پەلامارە میدیاییەکانی سەریەکتری.

هەروەها ناوبراو وتی کە لەو دانیشتنەدا بەرپرسانی پارتی ویەکێتی بڕیاریان داوە لەماوەی سێ رۆژی داهاتوودا دانیشتنێکی دیکە سازبدەن بەمەبەستی پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی هاوبەشی کوردستانی بۆ بەشداربوون لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگایی کەرکووک و ئەو ناوچانەی ماددەی١٤٠ی دەستوری عێراقی دەیانگرێتەوە.