کوژران وبریندار بوونی سێ هێزی حەشدی شەعبی لە پەلاماری داعش لە خانەقەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i369150-کوژران_وبریندار_بوونی_سێ_هێزی_حەشدی_شەعبی_لە_پەلاماری_داعش_لە_خانەقەین
فەرماندەیی حەشدی شەعبی هەواڵی دا لە کوژران وبریندار بوونی ژمارەیەک لە هێزەکانی ئەم ڕێکخراوەیە لە ئاکام وئەنجامی پەلاماری تیرۆریستەکانی داعش لە شارستانی خانەقەین .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 25, 2019 12:34 Asia/Tehran
  • کوژران وبریندار بوونی سێ هێزی حەشدی شەعبی لە پەلاماری داعش لە خانەقەین

فەرماندەیی حەشدی شەعبی هەواڵی دا لە کوژران وبریندار بوونی ژمارەیەک لە هێزەکانی ئەم ڕێکخراوەیە لە ئاکام وئەنجامی پەلاماری تیرۆریستەکانی داعش لە شارستانی خانەقەین .

بە پێێ ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی شەفەق نێوز ، فەرماندەیی حەشدی شەعبی بە دەرکردنی بەیان نامەیەک ڕایگەیاند کە هێزەکانی تیپی بیست وسێ ئەم ڕێکخراوەیە ئێوارەی سێ شەممە پەلاماری ئەندامە چەکدارەکانی سەربە گروپی تیرۆریستی داعش بۆ سەر یەکێ لە شوێنەکانی سەقامگیر کرانی خۆی لە ڕۆژئاوای شارستانی کوردنشینی خانەقەین لە باکووری پارێزگەی سنووری دیالە لە ڕٶژئاوای عێراقیان پوچەڵ کردەوە. بە پێی ئەو شتەی کە لە ناو بەیان نامەکەدا هاتووە، پەلاماری تیرۆریستەکانی داعش شوێنی سەقامگیر کرانی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە یەکێ لە گوندەکانی ناوچەی باوە مەحمود لە شارستانی خانەقەینی داوەتە بەر پەلامار ولە ئاکامەکەیشی دا هێزێکی حەشدی شەعبی گیانی خۆی لە دەس دا ودو وهێزی تریش برینداربوون. ئەمەلە حاڵێکدایە کە پیشتر بڕیک لە میدیا عێراقیەکان بە گیڕانەوە لە سەرچاوە ئاسایشتیەکان ژماری قوربانیەکانی پەلاماری داعش بۆ سە رهێزەکانی حەشدی شەعبی لە خانەقینی یەک کوژراوو سێ بریندار ڕاگەیاندبوو.