پارێزگاری کرماشان لەگەڵ سەرۆکی ئیدارەی "گەرمیان"ی کوردستانی عێراق دیداری کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i369210-پارێزگاری_کرماشان_لەگەڵ_سەرۆکی_ئیدارەی_گەرمیان_ی_کوردستانی_عێراق_دیداری_کرد
"هوشەنگ بازوەند" پارێزگاری کرماشان رۆژی پێنج شەممە لە شوێن قایمقامەتی قەسری شیرین چاوی کەوت بە "سەلاح کوێخا"ی سەرۆکی ئیدارەی گەرمیان لە هەرێمی کوردستان و لەبارەی ئاسانکردنی ڕەوتی هەناردەو چارەسەریی پرس و گرفتەکانی ئەو سنورە وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 27, 2019 06:13 Asia/Tehran
  • پارێزگاری کرماشان لەگەڵ سەرۆکی ئیدارەی

"هوشەنگ بازوەند" پارێزگاری کرماشان رۆژی پێنج شەممە لە شوێن قایمقامەتی قەسری شیرین چاوی کەوت بە "سەلاح کوێخا"ی سەرۆکی ئیدارەی گەرمیان لە هەرێمی کوردستان و لەبارەی ئاسانکردنی ڕەوتی هەناردەو چارەسەریی پرس و گرفتەکانی ئەو سنورە وتووێژی کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، پارێزگاری کرماشان لەو چاوپێکەوتنەدا وتی: خەڵکی پارێزگای کرماشان لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستانم پەیوەندیی شیاو و دۆستانەیان هەیەو سنوری فەرمیی پەروێزخان پەیوەندیی برادەرانەی نێوان دوولایەنی پتەوتر کردووە.

هوشەنگ بازوەند وتی: هەوڵ دەدەین بۆ ئاسانکردنی ڕەوتی هەناردەکان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی ئاڵووێری سەرسنوری، گرفتە بچوکەکان چارەسەر بکەین.

سەرۆکی ئیدارەی گەرمیانی هەرێمی کوردستانی عێراقیش وتی: سنوری فەرمیی پەروێزخان بۆ ئێمە زۆر گرینگەو ئەو سنورە لەنێو هەموو سنورەکانی عێراق لەگەڵ ئێراندا زیاترین گرینگی هەیەو زیاترین کاڵا لەو سنورەوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان، باشوری عێراق و موسڵ دەکرێ.