سێ کوژراو دوابەدوای پەلاماری چەکدارانە بۆ سەر خانەقین
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i369284-سێ_کوژراو_دوابەدوای_پەلاماری_چەکدارانە_بۆ_سەر_خانەقین
لە درێژەی پەلاماری کەسانی چەکداری نەناس بۆ سەر یەکێ لە گوندەکانی گردو پەڕی خانەقین سێ شارومەندی کوردی دانیشتووی ئەم ناوچەیە گیانی خۆیان لە دەست داوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 28, 2019 13:06 Asia/Tehran
  • سێ کوژراو دوابەدوای پەلاماری چەکدارانە بۆ سەر خانەقین

لە درێژەی پەلاماری کەسانی چەکداری نەناس بۆ سەر یەکێ لە گوندەکانی گردو پەڕی خانەقین سێ شارومەندی کوردی دانیشتووی ئەم ناوچەیە گیانی خۆیان لە دەست داوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس، کەناڵی تەلەڤەزیۆنی ڕووداو، ئەمرۆ شەممە ٦ـی ڕەزبەر ٢٨ـی سیپتەمبەر ڕاپۆرتی دا کە کاژێر ٢٣ و ٣٠ خولەکی شەوی ڕابردوو بە کاتی خۆجێی چەند کەسی چەکداری نەناس هەڵیانکووتایە سەر گوندی میخاس سەربە خانەقین لە ستانی دیلاەی عێراق دا.  لەئاکامی ئەم پەلامارە دا سێ کەس لە دانیشتووانی کوردی ئەم گوندە کەهەموویان ئەندامانی بنەماڵەیەکن، گیانی خۆیان لە دەست داوە.

 بە گوێرەی دوایین هەواڵەکان؛تیپی ١ـی لەشکەری ٨ـی هێزەکانی سنوورڤانی عێراق لەم ناوچەیە دا سەقامگیر بوون و ئامانج لەم پەلامارەیش یەکی لە پۆستەکانی پشکنین و پاسەوانی هێزە ناوبراوەکان بووە. سەرچاوەکانی خۆجێی داعش وەک بەرپرسی ئەم پەلامارە دەزانن،بەڵام کاربەدەستانی فەرمی تا بە ئێستا لە بارەی ئەم پەلامارە قسەیەکیان نەکردووە.