سیاسەتوانێکی ھەڵکەوتەی کوردی عێراق:کورد هیچ بژاردەیەکی باشتر لە بەغدای نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i369324-سیاسەتوانێکی_ھەڵکەوتەی_کوردی_عێراق_کورد_هیچ_بژاردەیەکی_باشتر_لە_بەغدای_نییە
سیاسەتوانێکی ھەڵکەوتەی کوردی عێراق جەختی کرد کە ئەمریکییەکان کورد ھەڵدەخەڵەتێنن و ھەرێمی کوردستان لە داھاتوودا ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا نەبێت، ھیچ بژاردەیەکی باشتری نییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 29, 2019 11:55 Asia/Tehran
  • سیاسەتوانێکی ھەڵکەوتەی کوردی عێراق:کورد هیچ بژاردەیەکی باشتر لە بەغدای نییە

سیاسەتوانێکی ھەڵکەوتەی کوردی عێراق جەختی کرد کە ئەمریکییەکان کورد ھەڵدەخەڵەتێنن و ھەرێمی کوردستان لە داھاتوودا ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا نەبێت، ھیچ بژاردەیەکی باشتری نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی کورد پرێس بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی شارپرێس، مەحموود عوسمان، سیاسەتوانی ناسراوی کورد لە لێدوانێکیدا وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە ئەمریکا کورد ھەڵدەخەڵەتێنێ ، وشداریی دایە دەوڵەت و لایەنەکانی ھەرێمی کوردستان کە هەر وڵات و نەتەوەیەک کە پشت بە ئەمەریکا ببەستێت لە ئەنجام دا دەیدۆڕێنێت و شکست دێنێ، چونکو ئەو وڵاتە تەنیا بەدوای بەرژەوەندییەکانی خۆیدایە، بەتایبەتی لەسەردەمی ئەم سەرۆک کۆمارەی ئێستا واتە داناڵد ترامپ کە تەنیا بەدوای خڕکردنەوەی سامان و پارەدایە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە دەوڵەتی ئێستای عێراق وەڵامی داخوازیی کورد دەداتەوە، دامەزراندنی پەیوەندییەکی ھەرە باش لە نێوان ھەرێنی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندیی بەغداو چارەسەریی تەواوی گرفتەکانی نێوان ھەردووک لای بە پێویست زانی و پێی داگرت: کورد لە داھاتوودا ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا نەبێت، ھیچ بژاردەیەکی باشتری نییە.