هەمواری پێڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 91 پەرلەمانتار 16 مادەی لە پەیرەوی ناوخۆی هەموار کردەوە و، یەکێک لە مادە هەموارکراوەکان تایبەتە بە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، کە دەبێت یەکێک لە ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئافرەت بێت.
هاوکات بەگوێرهی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، بۆ لەمەودوا پەرلەمانتار ئازاد دەبێت لهوهی لە فراکسیۆنەکەی دەمێنێتەوە یان دهچێته دهرهوهی فراکسیۆنهکهی.
لە بارەی لیژنە هەمیشەیەکانیش، پەرلەمان مادەکەی بەو شێوە هەموار کردەوە، کە لێژنەکان لە 15 لیژنەی هەمیشەیەوە بۆ 19 لیژنە زیادکران.
ئهمهش لهکاتێکدایه، هەمواری پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان رێگەی بۆ فراکسیۆنی نەوەی نوێ خۆشکرد، هاوشێوەی عێراق، لە پەرلەمانی کوردستانیش بهسهر دوو فراکسیۆندا دابهش ببن، پێشبینیش دەکرێت، لە داهاتوودا چەندین پەرلەمانتار لە فراکسیۆنەکانیان جیاببنەوە و فراکسیۆنی دیکە دابمەزرێنن.