لە رانیە خۆپیشاندان کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i390009-لە_رانیە_خۆپیشاندان_کرا
بەیانی ئەمڕۆ شەممە لەناو بازاڕی گەورەی شاری رانییە بە دروشمی راپەڕین خۆپیشاندانی مامۆستایان و چین و توێژە جیاوازەکان لە دژی پێنەدان و دواکەوتنی مووچە دەستیپێکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 05, 2020 08:34 Asia/Tehran
  • لە رانیە خۆپیشاندان کرا

بەیانی ئەمڕۆ شەممە لەناو بازاڕی گەورەی شاری رانییە بە دروشمی راپەڕین خۆپیشاندانی مامۆستایان و چین و توێژە جیاوازەکان لە دژی پێنەدان و دواکەوتنی مووچە دەستیپێکرد.

بە پێی راپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ، لە خۆپیشاندانەکەدا هاوڵاتیانی رانییە داوای مافەکانیان دەکەن و داوا لە حکومەت دەکەن رێگا چارەیەک بۆ نەبوونی مووچە بدۆزنەوەو بیرێک لە گوزەرانی خراپی هاوڵاتیان بکەنەوەو داواش لە هێزە ئەمنییەکان دەکەن، پشتیوانیان بن و نەبنە رێگر و بریندار کردن و ئازاردانی هاوڵاتیان.

هاوڵاتیانی رانیە دەڵێن: ئێمە یەک دەنگ و یەک هەڵوێستین و بەردەوام دەبین لە خۆپیشاندان و دەربڕینی نارەزایی بە شێوازیکی مەدەنیانە هەتا چارەسەری کێشەی مووچە دەکرێت و داواش لە حکومەت دەکەین کە ئەگەر بۆیان بەڕێوەناچیت وازبێنن.

ئەو خۆپیشاندانە دوای خۆپیشاندانی دوێنێ شەوی شاری دەربەندیخان و وارماوەو خۆپیشاندانی دوو رۆژەی سلێمانی دێت کە ٤٣ کەسی تێدا دەستگیرکرا.

مووچەخۆرانی هەرێم ئەمڕۆ ٥٠ رۆژ تێدەپەڕێت تا حکومەتی هەرێم مووچەی مانگێکیان بۆ خەرج دەکات بە ٢١٪ لێبڕینەوە.