ژمارەیەک لە هاوڵاتیان و موچەخۆران دژی دواکەوتن و لێبڕینی موچە لە شارەکانی قەڵادزێ و رانیە خۆپیشاندان کرد و گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران دروست بوو.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە لەناو بازاڕی گەورەی شاری رانییە بە دروشمی راپەڕین خۆپیشاندانی مامۆستایان و چین و توێژە جیاوازەکان لە دژی پێنەدان و دواکەوتنی مووچە دەستیپێکرد.
نزیکەی پێنج رۆژە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە رانییە نزیکەی ٥٠ گەنج دەستگیرکراون، بەڵام وا چەند رۆژ تێدەپەڕێت هێشتا ئازاد نەکراون.