تورکیا بۆ یەکەمجار چیای شێخان لە هەرێمی کوردستانی بۆردومانکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i398023-تورکیا_بۆ_یەکەمجار_چیای_شێخان_لە_هەرێمی_کوردستانی_بۆردومانکرد
فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا چیای شێخانی لە پارێزگای نەینەوا بۆردوومان کرد، ئەوەش یەکەمجارە تورکیا ئەو شوێنە بۆردوومان بکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 27, 2021 09:06 Asia/Tehran
  • تورکیا بۆ یەکەمجار چیای شێخان لە هەرێمی کوردستانی بۆردومانکرد

فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا چیای شێخانی لە پارێزگای نەینەوا بۆردوومان کرد، ئەوەش یەکەمجارە تورکیا ئەو شوێنە بۆردوومان بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی شارپرێس بڵاوی کردەوە ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ یەکەمجار بۆردوومانی چیای شێخانی کرد، ئەویش بە پاساوی بوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەو چیایە.

تا ئێستا ئەوەی لەبارەی بۆردوومانەکەوە ئاشکرابووە ئەوەیە، چەند شوێنێکی نزیک گوندەکانی ناوچەکەی گرتووەتەوە.