بنکەی سەربازیی (باشیک)ی تورکیا تۆپباران کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i401002-بنکەی_سەربازیی_(باشیک)ی_تورکیا_تۆپباران_کرا
شەوی رابردوو پێنج گوللـە تۆپ لەنزیک سەربازگەی تورکیا لەسنوری باشیک ی سەر بە پارێزگای نەینەوا کەوتنەخوارەوە، لەئەنجامدا سێ گوللـە تۆپیان تەقیونەتەوە و دو گوللـە تۆپی دیکەش نەتەقیونەتەوە، تۆپبارانەکەش زیانی نەبووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 25, 2021 03:21 Asia/Tehran
  • بنکەی سەربازیی (باشیک)ی تورکیا تۆپباران کرا

شەوی رابردوو پێنج گوللـە تۆپ لەنزیک سەربازگەی تورکیا لەسنوری باشیک ی سەر بە پارێزگای نەینەوا کەوتنەخوارەوە، لەئەنجامدا سێ گوللـە تۆپیان تەقیونەتەوە و دو گوللـە تۆپی دیکەش نەتەقیونەتەوە، تۆپبارانەکەش زیانی نەبووە.

 

محەممەد ئەمین، بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان لەسنوری پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، ئەمشەو پێنج گوللـە تۆپ لەنزیک سەربازگەی تورکیا لەسنوری باشیک کەوتنەخوارەوە و لەئەنجامدا سێ گوللـە تۆپیان تەقیونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە تائێستا هیچ لایەن و گروپێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە تۆپبارانەکە رانەگەیاندوە، بەڵام  تۆپبارانەکەی ئەمشەو زیانی نەبووە. 

15ی نیسان و 12ی ئابی ئەمساڵیش بە موشەک هێرش کرایە سەر بنکەی سوپای تورکیا لەسنوری باشیک و بەهۆیەوە کوژرانی سەربازێک و برینداربونی هاوڵاتییەکی مەدەنی لێکەوتەوە.

ئەوکات وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە دوای پەلامارەکە فڕۆکەی چەکداریی بێفڕۆکەوانیان ناردوەتە شوێنەکە و دەستبەجێ رێکاری پێویستیان گرتوەتەبەر.