کۆبوونەوەی کوردانی عێراق و نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ لێکدانەوەی قەیرانی سیاسیی بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i410308-کۆبوونەوەی_کوردانی_عێراق_و_نوێنەری_ڕێکخراوەی_نەتەوەکان_بۆ_لێکدانەوەی_قەیرانی_سیاسیی_بەغدا
سەرچاوە میدیاییەکان باسی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەیەکی کردووە بە بەشداریی کاربەدەستانی ھەرێمی کوردستانی عێراق و سەرۆکی شاندی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەم وڵاتە بە مەبەستی تاوتوێ کردنی قەیرانی سیاسیی عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 10, 2022 13:27 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی کوردانی عێراق و نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ لێکدانەوەی قەیرانی سیاسیی بەغدا

سەرچاوە میدیاییەکان باسی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەیەکی کردووە بە بەشداریی کاربەدەستانی ھەرێمی کوردستانی عێراق و سەرۆکی شاندی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەم وڵاتە بە مەبەستی تاوتوێ کردنی قەیرانی سیاسیی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی سومریەنیوز ڕایگەیاند: ھەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە میوانداری کۆبوونەوەیەک بوو بە بەشداریی پارتە کوردەکان و «جنین ھنیس پلاسخارت» سەرۆکی شاندی نوێنەرایەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە عێراق.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە دانیشتنەکەدا ڕەوشتی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا.

ھەروەھا ئامادە بووان لە دانیشتنەکەی ھەولێر سەبارەت بە ناکۆکیی کورد لە سەر پرسی کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق ڕاوێژیان کرد.

ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی ھەرێمی کوردستانی عێراق لەو بابەتانەی دیکە بوو کە لە دانیشتنی پارتە کوردییەکان و نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ھەولێر تاوتوێ کرا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دانیشتنەکە بە پێی داخوازی و بە سەرۆکایەتیی «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوە برا.

پلاسخارت بەرلەمەش وێڕای سەردانی بۆ نەجەفی پیرۆز لەگەڵ «موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدر دیداری کردو سەبارەت بە چەقبەستوویی سیاسی لە عێراق دا وتووێژی لەگەڵ کرد بوو.