جەختی شاسوار عەبدولواحید لەسەر یەکڕیزی ئۆپۆزسیۆنی هەرێم لە هەمبەر پارتی و یەکێیتی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i438619-جەختی_شاسوار_عەبدولواحید_لەسەر_یەکڕیزی_ئۆپۆزسیۆنی_هەرێم_لە_هەمبەر_پارتی_و_یەکێیتی
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی بزووتنەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند: "تەنها هەفتەیەک ماوە بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی بەربڵاو و یەکگرتوو دژی دەسەڵاتی گەندەڵی یەکێتی و پارتی".
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 08, 2025 04:45 Asia/Tehran

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی بزووتنەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند: "تەنها هەفتەیەک ماوە بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی بەربڵاو و یەکگرتوو دژی دەسەڵاتی گەندەڵی یەکێتی و پارتی".

شاسوار عەبدولواحید لە پەیامێکدا ئاماژەی بە کۆتایی سەردەمی بێدەنگی و د بەربڵاوی  لە نێوان  ڕەوتەکانی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی کوردستان کرد و وتی: پێویستمان بە بزووتنەوەیەکی ڕێکخراو و کاری بەکۆمەڵ هەیە. "ئەمڕۆ کاتی پێکهێنانی هاوپەیمانییە". جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم بەرەیە دەبێ  واوەتر لە  ناکۆکیە ئایدیۆلۆژیا  و ناوچەیی و بەرژەوەندی تاکە کەسی پێک بێت و ئامانجیشی تەنیا ڕزگارکردنی خەڵک بێت لەم دۆخە سەختەی ئێستا. وتیشی، "هەر گروپێک ئەم بانگهێشتە  قبوڵ نەکات،  دیارە  بیر لە بەرژەوەندیی شەخسی خۆی دەکاتەوە و سەربەخۆیی لە بڕیاردانیدا نییە، چونکە کات  کەمە و تەنها یەک هەفتەی ماوە بۆ دەستپێکردنی پێکهێنانی بەرەیەکی لەو شێوەیە".