تورکیا لە ٣ ڕۆژدا ٥٤١ جار هەرێمی بۆردومان کردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i438725-تورکیا_لە_٣_ڕۆژدا_٥٤١_جار_هەرێمی_بۆردومان_کردووە
پاش تێپەڕینی زیاتر لە دوو مانگ لە ڕاگەیەندراوەکەی عەبدوڵا ئۆجالان و ڕاگەیەندنی ئاگربەس، پەلامارەکانی سوپای تورکیا بەتایبەت لە خاکی هەرێمی کوردستان ئێستایش هەر بەردەوامە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 11, 2025 12:13 Asia/Tehran
  • تورکیا لە ٣ ڕۆژدا ٥٤١ جار هەرێمی بۆردومان کردووە

پاش تێپەڕینی زیاتر لە دوو مانگ لە ڕاگەیەندراوەکەی عەبدوڵا ئۆجالان و ڕاگەیەندنی ئاگربەس، پەلامارەکانی سوپای تورکیا بەتایبەت لە خاکی هەرێمی کوردستان ئێستایش هەر بەردەوامە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) کە باڵی سەربازیی "پەکەکە"یە، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە سوپای تورکیا تەنیا لە ماوەی ٣ ڕۆژدا ٥٤١ هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیی کردۆتە سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان. لە ڕۆژانی ٨ و ٩ و ١٠ی ئەم مانگەدا سوپای تورکیا بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، فڕۆکەی جەنگی، چەکی قورس و تۆپ و هاوەن پەلامارەکانی ئەنجامداوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بۆمبی قەدەغەکراو لە چیای زاپ بەکارهێنراوە.