بارزانی: گرنگییەکی تایبەت دەدەین بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i439422-بارزانی_گرنگییەکی_تایبەت_دەدەین_بە_پەیوەندییەکانمان_لەگەڵ_تاران
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی لە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و بەرپرسانی دیکەی ئێران کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 05, 2025 15:15 Asia/Tehran
  • بارزانی: گرنگییەکی تایبەت دەدەین بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تاران

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی لە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و بەرپرسانی دیکەی ئێران کرد.

لە پەیامی پیرۆزبایی "نیچیرڤان بارزانی"دا هاتووە: ئێمە لە هەرێمی کوردستان هەمیشە بە سەرنج و گرنگییەکی تایبەتەوە سەیری پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین. لەم بۆنە پیرۆزەدا، لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش، جارێکی دیکە جەخت لەسەر خواست و پابەندبوونمان دەکەینەوە بۆ پتەوکردن و بەرفراوانکردنی پەیوەندییە دوولایەنەکان لە هەموو بوارێکدا.