-
پەرلەمانتارێکی یەکیەتی: داوامان کرد موچەی نزیکەی حەوت هەزار فەرمانبەر بگوازرێتەوە سەر بەغدا
کانونی دوھەم 18, 2021 03:49ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبونەوەی پەرلەماندا داوای لە سەرۆکایەتی پەرلەمان و لیژنەی دارایی کردوە موچەی نزیکەی حەوت هەزار فەرمانبەری هەرێم کە تەنسیبی کەرکوک کراون بگوازرێتەوە سەر بەغدا، بۆ ئەوەی مانگانە موچەکانیان لە وادەی خۆیدا وەربگرن.
-
له هه‌رێم سێ که‌سی دیکه به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
کانونی دوھەم 17, 2021 13:17وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 کاتژمێری رابردوودا 110 توشبووی نوێ به ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، سێ که‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌که‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
-
هاتوچۆی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ئاسایی دەکرێتەوە
کانونی دوھەم 16, 2021 07:52وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند: هاتوچۆی نێوان هه‌رێم و کۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایی ده‌کرێته‌وه.
-
وەزیری نەوتی عێراق: هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 430 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت
کانونی دوھەم 16, 2021 03:52وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند : حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەڕای هۆشداریی ئۆپێک بۆ کەم کردنەوە فرۆشی نەوت، لە ڕۆژدا 430 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت.
-
ئه‌فسه‌رێکی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی ھەرێمی کوردستان ده‌بێته باڵوێزى ئاشتیی نێوده‌وڵه‌تی
کانونی دوھەم 13, 2021 14:19عه‌مید «ساڵح مه‌ولوود گه‌ردی» ئه‌فسه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی ھەرێمی کوردستان بوو بە باڵوێزى ئاشتیی نێوده‌وڵه‌تی .
-
پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا بە بێ گەڕانەوە بۆ پارتەکانیان، ھاوپەیمانێتی پێک دێنن
کانونی دوھەم 11, 2021 21:23له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا پانزه ئه‌ندامی کورد له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هاوپه‌یمانێتیه‌کیان له‌ژێر ناونیشانی «هیوای کوردستان» پێکهێنا.
-
حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەوڵی دروست کردنی ھێزی تایبەتی دەدات
کانونی دوھەم 11, 2021 20:59وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند: هه‌ردوو وه‌زیری پێشمه‌رگه و ناوخۆ له‌سه‌ر میکانیزمی هێزێکی تایبه‌ت بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی قاچاخچێتی له خاڵه سنوریه‌کان رێککه‌وتوون و به‌مزوانه هه‌نگاوه‌کانی دروستکردنی ئه‌و هێزه ده‌ست پێ ده‌که‌ن.
-
تورکیا بنکەیەکی نوێ لە سنووری دھۆک دەکاتەوە
کانونی دوھەم 10, 2021 20:09سەرچاوە ئاسایشیەکانی عێراق باسی دانانی بنکەیەکی سەربازیی نوێی ئەرتەشی تورکیا دەکەن لە پارێزگەی دھۆکی ھەرێمی کوردستان .
-
فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا دەڤەری بەرواری باڵایان بۆردومان کرد
کانونی دوھەم 10, 2021 15:51فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا گەلی بازێ له دەڤەری بەرواری باڵای سەر بە ناحیەی کانی ماسێ لە قەزای ئامێدییان بۆردومان کرد، سه‌رچاوه‌یه‌کیش ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد بە بیانووی ھەبوونی بارەگاکانی گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان له‌و ناوچه‌یه بۆردومانیان کردووه.
-
بۆ رێگرتن لە قاچاغ ، پێشمەرگە و پۆلیس لە هەموو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر دەبن
کانونی دوھەم 10, 2021 10:44بەرپرسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند کە هێزی هاوبەشی پۆلیس و پێشمەرگەی هەرێم، بە مەبەستی ڕێگری لە قاچاخ و یاساشکێنی لە هەموو ڕێڕەوە سنوورییەکان جێگیر دەبن.