تورکیا بنکەیەکی نوێ لە سنووری دھۆک دەکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i391478-تورکیا_بنکەیەکی_نوێ_لە_سنووری_دھۆک_دەکاتەوە
سەرچاوە ئاسایشیەکانی عێراق باسی دانانی بنکەیەکی سەربازیی نوێی ئەرتەشی تورکیا دەکەن لە پارێزگەی دھۆکی ھەرێمی کوردستان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 10, 2021 20:09 Asia/Tehran
  • تورکیا بنکەیەکی نوێ لە سنووری دھۆک دەکاتەوە

سەرچاوە ئاسایشیەکانی عێراق باسی دانانی بنکەیەکی سەربازیی نوێی ئەرتەشی تورکیا دەکەن لە پارێزگەی دھۆکی ھەرێمی کوردستان .

بە پێی راپۆرتی میدیای ئەلمەعلوومە ، سەرچاوە ئاسایشیەکانی عێراق رایانگەیاند ، بنکەی نوێی ھێزەکانی تورکیا لە رێگای پێوەندیی بنکەکانی دیکە لە پارێزگەی دھۆک و سنووری تورکیا ھەڵکەوتووە و سەدان ھێزی سەربازی و شەڕئامێری تێدایە . 

بە گوتەی ئەم سەرچاوانە ، ئامانج لە دانانی ئەم بنکەیە لە لایەن تورکیاوە باڵادەستیی زیاتر لە نزیکی سنووری سوریا و عێراق و لە نزیک پارێزگەی نەینەوا  و شنگالە . 

پێشتر ھاوکار جاف ئەندامی یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاندبوو نزیکەی 50 سەربازگە و بنکەی لەشکەریی تورکیا لە دوو پارێزگەی ھەولێر و دھۆک دانراون .