شوبات 17, 2025 04:51 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

١

پزشکیان: یەکگرتووانە، مەزنانەو بەهێز، قەیرانەکان تێدەپەڕێنین

"مەسعود پزشکیان" سەرۆک کۆماری ئێران وتی: بڕوام وایە بەیارمەتیی خوداوەندو بە یەکێتی و یەکگرتوویی، دەتوانین مەزنانەو بەهێز، لەو قەیرانانەی بۆمانیان بەدیهێناوەو بۆمانی دروست دەکەن، دەرباز ببین.

2

دواکەوتنی کۆڕی پەرلەمانی عێراق لەبەر ناکۆکییەکان

میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند، کۆڕی ڕۆژی ڕابردووی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لەبەر ناکۆکی لەسەر یاسای خزمەت کردن و خانەنشینیی هێزەکانی حەشدی شەعبی بەڕێوە نەچوو.

3

تەختی رەوانچی: راوێژکاریی لەگەڵ عێراق بۆ بەهێزکرانی ئاسایشی هاوبەش، پێویستە

"مەجید تەخت رەوانچی" یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی لە سەردانی بۆ عێراق، بەردەوامیی ڕاوێژکاریی و هاواهەنگیی نێوان دوو وڵاتی بۆ بەهێزکران و چەسپاندنی ئاسایشی هاوبەش، بە پێویست زانی و وتی: گەشتەکەی بۆ عێراق لەچوارچێوەی ڕاوێژکارییە سیاسییەکانی نێوان دوو وڵات ئەنجامی گرت.

4

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شیفا: ژینۆسایدی ناڕاستەوخۆ لە غەززە بەردەوامە

"محەممەد ئەبوو سەلمیە" بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شیفا لە غەززە وتی: ئەگەرچی داگیرکەرانی زایۆنی، کوشت و بڕی ڕاستەوخۆی خەڵکیان وەستاندووە، بەڵام ژینۆسایدی ناڕاستەوخۆی خەڵک هەروا بەردەوامە چونکە زۆربەی نەخۆشان لەبەر نەبوونی ئۆکسیژن، گیانیان لەدەست دەدەن.

5

وشداریی شێخ نەعیم قاسم بە رژیمی زایۆنی

شێخ "نەعیم قاسم" ئەمینداری گشتیی حێزبوڵڵای لوبنان وێڕای پێداگریی لەسەر گرینگیی یەکێتی و هاودەنگی و یەکگرتوویی لوبنانییەکان بۆ شکست هێنان بە پیلانی دوژمنان، رژیمی زایۆنی وەک ئامرازی هاتنەدی ئامانجگەلی پاوانخوازانەی ئەمریکا لە ناوچەدا وەسف کرد.