عەرەبستانی سەعوودی ٦٧ جار ناوچە ئاوەدان و ژێرخانەکانی یەمەنی دایەبەر پەلامار
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن باسی ٦٧ هێرشی ئاسمانیی و مووشەکیی عەرەبستانی سەعوودی کرد بۆسەر ناوچە ئاوەدان و ژێرخانەکانی یەمەن لە بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا.
سەرتیپ یەحیا سەریع وتی: لەو پەلامارانەدا، ناوچە ناسەربازیی و ژێرخانییەکان لە سەنعای پایتەختی یەمەن و پارێزگاکانی لەحج، تەعز، حودەیدە، سەعدەو حەججە کرایەئامانج.وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەروەها رایگەیاند: بە هەژمارکرانی ئەو پەلامارانە، ژوماری پەلاماری ئاسمانیی و مووشەکیی عەرەبستان بۆسەر یەمەن لە دەسپێکی تاوپێدرانی پەلامارەکانەوە تائێستا گەیشتووەتە پێنج هەزار و شەش سەدو چل و هەشت حاڵەت.یەحیا سەریح بەئاماژە بە شەهیدو برینداربوونی دەیان کەسی سیڤیل لە ئاکامی پەلامارەکانی عەرەبستان بۆسەر پارێزگاکانی حودەیدەو لەحج، رایگەیاند؛ ئەو پەلامارانە بێ وەڵام نابن و شوێنهاتی قورسی دەبێت بۆ سەعوودییەکان.تورکی ئەلمالکی، وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانی سەعوودیش، هێرشی درۆنیی ئەنساروڵڵا بۆسەر ناوچە باشوورییەکانی عەرەبستانی پشت راست کردەوە.