-
بەیاننامەی ئەرتەشی یەمەن سەبارەت بە هێرش بۆ سەر بنکەی نواتیم
تشرینی دووهم 08, 2024 11:20ئەرتەشی یەمەن لەبەیاننامەیکدا جەختی کرد لەسەر هێرش بۆسەر بنکەی نواتیم لە سەرزەویەداگیرکراوەکان .
-
یەکێتیی جیهانیی زانایانی ئایینی موسڵمان: فریای گەلی فەلەستین کەون
تشرینی دووهم 07, 2024 15:28یەکێتی جیهانیی زانایانی ئایینیی موسڵمان داوای لە وڵاتانی ئیسلامی کرد بێنە مەیدانەوە بۆ یارمەتیدانی گەلی فەلەستین لەهەمبەر جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی.
-
پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر زاحییەی بەیرووت
تشرینی دووهم 07, 2024 15:28سوپای ڕژێمی زایۆنی چەن ناوچەیەکی زاحییەی باشووری بەیروت لەوان دەوروبەری فڕۆکەخانەی ئەم شارەی بۆردومان کرد.
-
نەتەوە یەکگرتووەکان: خەڵکی غەززە لە پێش چاوی هەموو جیهان لە برساندا دەمرن
تشرینی دووهم 07, 2024 15:28نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە بە باروودۆخی مرۆیی کارەساتبار لە کەرتی غەززە بە هۆی بەردەوامبوونی پەلامار و گەمارۆ تۆقێنەرەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بەم کەرتە، رایگەیاند کە خەڵکی غەززە لە بەردەم چاوی هەموو خەڵکی جیهان لە بەر برسێتی دەمرن و ئەو کردەوەی ئییسراییل دژ بە ئاژانسی ئانڕوا، دواهاتی نالەباری بەدواوە دەبێ.
-
زۆر بوونی هەژماری شەهیدانی غەززە
تشرینی دووهم 07, 2024 15:28وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ئەمڕۆ پێنجشەممە باسی گەیشتنی ژماری شەهیدانی شەڕی ١٣ مانگەی ڕژێمی زایۆنی دژ بەم ناوچەیەی بە ٤٣ هەزار و ٤٦٩ کەس کرد.
-
مەخابن دەربڕینی ئێران بەرامبەر بە کەمتەرخەمیی یەکێتی ئەورووپا لە هەمبەر جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی
تشرینی دووهم 07, 2024 09:20سەید عەبباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی ڕابردوو لە وتوێژێکی تەلەفۆنی لەگەڵ "ئێلینا ڤاڵتۆنن" وەزیری دەرەوەی فینلاند داخ و مەخابنی دەربڕی بەرامبەر بە بێدەنگەکردنی یەکێتی ئەورووپا لە هەمبەر جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە فەلەستین و لوبنان.
-
ئانڕوا خوازیاری یارمەتی جیهانی بە فەلەسینییەکان بوو
تشرینی دووهم 07, 2024 08:29فیلیپ لازارینی سەرۆکی ئانڕوا دوێنێ چوارشەممە بە پڕمەترسی وەسفکردنی قەدەغەکرانی چالاکی ئەم ڕێکخراوە یارمەتیدەرە لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە، وشداریدا؛ بەبێ یارمەتییەکانی وڵاتانی ئەندام، ئانڕوا هەڵدەوەشێتەوە و بە ملوێنان فەلەستینی تووشی قەیران و کارەساتی بەربڵاوتر دەبن.
-
هەموو حکومەتەکانی ئەمریکا پشتیوانی ڕژێمی زایۆنین
تشرینی دووهم 07, 2024 08:16کۆمیتەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد؛ هیچ جیاوازییەک نییە لە نێوان کۆماریخوازەکان و دیموکراتەکانی ئەمریکا، لەبەر ئەوەی کە هەموو حکومەتەکانی ئەمریکا لایەنگر و پشتیوانی ڕژێمی زایۆنین و هاودەست و هاوبەشن لە کوشتارەکانی ئەم ڕژێمە دژ بە گەلی فەلەستین.
-
نەتەوە یەکگرتووەکان: قەدەغەکرانی چالاکی ئانڕوا ئیدانە دەکەین
تشرینی دووهم 07, 2024 06:20"فیلمۆن یانگ" سەرۆکی کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەگرتووەکان قەدەغەکرانی چالاکی ئانڕوا لە لایەن ڕژێمی زایۆنی شەرمەزار کرد.
-
بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی سوپای تیرۆر
تشرینی دووهم 07, 2024 06:03لە غەززە لە ٣٩٨ـەمین ڕۆژی جەنایەتەکانی سوپای تیرۆر لە غەززە یازدە فەلەسینی لە باکووری غەززە و چوار کەسیش لە ئۆردوگای نوسەیرات شەهید بوون و ژماری شەهیدانی فەلەسینی لە غەززە گەیشتە ٤٣ هەزار و ٣٩١ کەس.