جەنایەتەکەی ئەمریکا لە قشم، وەبیرهێنەرەوەی کردەوەکانی داعشە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445768-جەنایەتەکەی_ئەمریکا_لە_قشم_وەبیرهێنەرەوەی_کردەوەکانی_داعشە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا بۆ حکومەتی تیرۆریستی ئەمریکا جەختی کرد: بە هەر تەقینەوەیەک، بە هەر تاوانێک، بە هەر بایکۆتێک، بە هەر هەڕەشەیەک، بە کوشتنی هەر منداڵێک، ئێرانییەکان بتەوتر و یەکگرتووتر دەکەن بۆ بەرگریکردن لە نیشتمانەکەیان. سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیش لە کاردانەوە بە جەنایەتەکەی ئەمدواییەی ئەمریکا لە دوورگەی قشم نووسی: ئەوانە باجەکەی دەدەن.
(last modified 2026-07-31T14:51:00+00:00 )
ته‌مووز 31, 2026 18:20 Asia/Tehran
  • جەنایەتەکەی ئەمریکا لە قشم، وەبیرهێنەرەوەی کردەوەکانی داعشە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا بۆ حکومەتی تیرۆریستی ئەمریکا جەختی کرد: بە هەر تەقینەوەیەک، بە هەر تاوانێک، بە هەر بایکۆتێک، بە هەر هەڕەشەیەک، بە کوشتنی هەر منداڵێک، ئێرانییەکان بتەوتر و یەکگرتووتر دەکەن بۆ بەرگریکردن لە نیشتمانەکەیان. سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیش لە کاردانەوە بە جەنایەتەکەی ئەمدواییەی ئەمریکا لە دوورگەی قشم نووسی: ئەوانە باجەکەی دەدەن.

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە جەنایەتی ئەمدواییەی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا سەبارەت بە پەلاماردانی ماڵێک لە قشم کە بووە هۆی شەهیدبوونی ئەندامانی بنەماڵەیەک، نووسی: ئەو پەلامارە جەنایەتکارانەی بە نیوەشەو کرایە سەر ماڵی بەشەرەفترین ئێرانییەکان لە قەشمدا کە بووە هۆی وێرانکرانی چەن ماڵێک و شەهیدبوونی شۆفێر تەکسییەکی زەحمەتکێش، قەیسەر جەعفەری، هاوژینەکەی زەهرا جەعفەری و منداڵە بێتاوانەکەیان سینا کە تەمەنی تەنیا ٢ ساڵ بوو،  دڵی هەر مرۆڤێکی بەویژدان دێشێنێ. ئەم جەنایەتانە کە کردەوە تیرۆریستییەکانی داعش دەهێنێتەوە یاد و لەژێر ئاڵای "ئاشتی لە ڕێگەی ملهوڕییەوە" بە مەبەستی سزادانی میللەتێک لەبەر پێداگرییان لەسەر ماف و کەرامەت و سەربەخۆیی ئەنجام دەدرێن، هەرگیز نابنە هۆی دەسەڵات و پێگە بۆ جەنایەتکاران. ئێوە بە هەر تەقاندنەوەیەک، بە هەر تاوانێک، بە هەر بایکۆتێک، بە هەر هەڕەشەیەک، بە کوشتنی هەر منداڵێک، ئێرانییەکان بتەوتر و یەکگرتووتر دەکەن بۆ بەرگریکردن لە نیشتمانەکەیان.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیش لە لاپەڕەی خۆیدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: ئەمریکا هەر ڕۆژەو دەستی ئالوودەی جەنایەتێکی دیکە دەکات؛ هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ماڵی خەڵکی مەدەنی لە دوورگەی قشم درێژەپێدەری ئەو جەنایەتانەیە دژ بە میناب و لامێرد کران. ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە: "ئەمریکا قەرەبووی ئەو زیللانەی لە مەیدانی جەنگ لێیدەکەوێ بە جەنایەت و ڕشتنی خوێنی خەڵکی بێ تاوان قەرەبوو دەکاتەوە