-
حەماس: ئۆپراسیۆنی دژە زایۆنیستی لە ڕامەڵڵا پەیامێکی نوێیە بۆ زایۆنیستەکان
تشرینی یهکهم 19, 2024 11:24بزووتنەوەی فەلەستینی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس ڕایگەیاند، بەڕێوەچوونی ئۆپراسیۆنی شەهادەت خوازانەی دژە زایۆنیستی لە باکووری ڕامەڵڵا لەلایەن لێخۆڕێکی لاوی فەلەستینی پەیامێکی نوێیە بو زایۆنیستەکان.
-
لیژنەی لێکۆڵینەوەنێودەوڵەتییەکان: جیهان ئەبێ کۆتایی بێنێ بە داگیرکاری ئیسرائیل لە ناوچە داگیرکراوەکان
تشرینی یهکهم 19, 2024 14:53لیژنەی سەربەخۆی لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاند، هەموو وڵاتان و ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی لەوان ڕێکخراوی نەتەوەکان ناچارن کۆتایی بێنن بە ئامادەبوونی نایاسایی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین.
-
یەمەن: ئەمریکا چاوەڕوانی وڵامی بەبڕشتانەی ئێمە لە دەریای سوور بێت
تشرینی یهکهم 19, 2024 14:53ئەندامێکی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی دوابەدوای پەلامارەکانی ئەمریکا بۆسەر یەمەن ئەو وڵاتە و ڕژێمی زایۆنیستی چاوەڕوانی وڵامێکی بەبڕشتانە بن.
-
سەرۆک وەزیرانی مالزیا: شەهادەتی سینوار نیشانەیەکی دیکەیە لە شکستی کۆمەڵگای جیهانی
تشرینی یهکهم 19, 2024 14:53ئەنوەر ئیبراهیم سەرۆک وەزیرانی مالزیا لە کاردانەوە بە شهادەتی یەحیا سینوار ئەو تڕوڕە دڕندانەیەی بە نیشانەیەکی دیکە لە شکستی کۆمەڵگای جیهانی لە ڕاگرتنی جەنایەتی زایونییەکان و گەرەنتی ئاشتی و دادگەری لە جیهان زانی.
-
حەکیم: ڕژیمی زایونیستی ناتوانێ هاودەنگی موسوڵمانەکان لە گەڵ فەلەستین لاواز بکات
تشرینی یهکهم 19, 2024 14:53«سەید عەمار حەکیم» ڕێبەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق وێڕای سەرەخوشی شەهادەتی یەحیا سینوار جەختی کرد: ڕژیمی زایونیستی زۆر لاوازتر لەوەیە کە بتوانێ هاودەنگی نەتەوەی فەلەستین لاواز بکات.
-
بزوتنەوەی نوجەبای عێراق: یەحیا سینوار فەرماندەیەکی دلێر بوو کە لە گۆڕەپانی شەڕدا شەهید بوو
تشرینی یهکهم 19, 2024 14:53بزوتنەوەی نوجەبای عێراق تڕۆڕی ڕێبەرانی حەماس لە لایەن ڕژیمی زایونیستی بە نیشانەی لاوازی ئەو ڕژیمە لە هەمبەر هێزەکانی خۆڕاگری زانی و جەختی کرد: یەحیا سینوار فەرماندەرێکی دلێر بوو کە لە گۆڕەپانی شەڕدا شەهید بوو و ڕێگای ناوبراو هێڵی پیرۆزی ڕزگاری لە داگیرکاریە و درێژەی هەیە.
-
سنوار قارەمانێک بۆ هەموو بەرەکان
تشرینی یهکهم 19, 2024 11:48ئارمانج و ئارمانی شەهید سنوار هەروا بەردەوامە
-
شەهید سینوار هێمای دلێری لە هەمبەر ڕژیمی زایونیستی بوو
تشرینی یهکهم 19, 2024 10:56هەمام حەموودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق ئەمڕۆ شەمە لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند : خۆڕاگری کەلتوور و ڕوانگەیە و بە شەهید بوونی فەرماندەکانی لەناو ناچێت و شەهید سینوار هێمای دلێری و ورەی خەبات بە دژی داگیرکاری زۆڵم و نادادگەریە
-
سینوار لە هەمبەر گەڵاڵەی ئەمریکایی زایونیستی ڕاوەستاو گیانی خۆی فیدا کرد
تشرینی یهکهم 19, 2024 10:42حزبۆڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیکدا وێڕای سەرەخوشی کردن بە بۆنەی شەهادەتی یەحیا سینوار جەختی کرد کە ناوبراو لە هەمبەر گەڵاڵەی ئەمریکایی زایونیستی ڕاوەستاو گیانی خۆی فیدا کرد
-
ئوپڕاسیونی خۆڕاگری فەلەستین دژی زایۆنیستەکان
تشرینی یهکهم 19, 2024 10:36گوردانەکانی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس لە ئوپڕاسیونەکانی ئەمڕۆ شەمەی خۆیدا هێرشی کردە سەر شوێنی کۆیوونەوەی سەربازانی زایونی لە باشوری نتزاریم و چەن بوڵدزێر و تانکی مێرکاواشیان تێک شکاند