پاکتاو کرانی ناوچەگەلێک لە پارێزگەی " سویدا" لە سووریا لە ئەندامانی داعش
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i343080-پاکتاو_کرانی_ناوچەگەلێک_لە_پارێزگەی_سویدا_لە_سووریا_لە_ئەندامانی_داعش
سوپای سووریا وهێزەکانی خۆڕاگری ، ناوچە گەلیکی پارێزگەی سویدا لە باشووری سووریایان لە بەرماوەکانی گرۆپی تیرۆریستیی داعش پاک کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 19, 2018 13:25 Asia/Tehran
  • پاکتاو کرانی ناوچەگەلێک لە پارێزگەی

سوپای سووریا وهێزەکانی خۆڕاگری ، ناوچە گەلیکی پارێزگەی سویدا لە باشووری سووریایان لە بەرماوەکانی گرۆپی تیرۆریستیی داعش پاک کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، سەرچاوەکانی مەیدانیی سووریا رۆژی سێشەممە ڕایانگەیاند ، یەکەکانی سوپای سووریا بەسەر ناوچەی تەل عەرعەر لە پارێزگەی سویدا زاڵبوون ولە مێحوەری " تەل ئەسغەر" یش شەش کیلومیتر پێشڕەوییان کردووە. نێوەیەک لە بادیەی پارێزگەی سویدا لە ژێر ڕکێفی تیرۆریستانی داعش دابووەوئەندامانی ئەم گرۆپە تیرۆریستیە لە ناوچە بیاوانیەکان دان . یەکەکانی سوپا وهێزە چەکدارەکانی سووریا دوای یەک حەوتە وەستانی ئۆپراسیۆن  لە پارێزگەی سویدا لە هەینی ڕابردوو پازدەی ژوئەن ، هێزو کەرەسە وئامیری زۆرتریان بۆ بادیەی سویدا نارد. هەڵمەت وئۆپراسیۆنی سوپای سووریا وهێزەکانی خۆڕاگری لەدژی تیرۆریستانی داعش ، هەشتی ژوئەن لەسێ مێحوەر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سویدا دەسپێکراوە. پارێزگەی سویدا لە باشووری سووریادایەو شاری سویدا ناوەندەکەی ، ١٠٠کیلومیتر لەگەڵ دەمیشقی پێتەختی سووریا مەودای هەیە . قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدرێژی بەربڵاوی گرۆپە تیرۆریستەکانی بەر پشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ گوڕانی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەسپێکراوە.