خۆپیشاندان لە سوریا بۆ شەرمەزارکردنی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی
لە چەند پارێزگای سوریا بۆ شەرمەزارکردنی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە باشووری ئەم وڵاتە خۆپیشاندان کرا.
خۆپیشاندان لە سوریا لەپێناو شەرمەزارکردنی هێرشە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری ئەم وڵاتە و مەحکووم کردنی کوژرانی "مەعاز بەعیر" تازەلاوی کەمەندام بەڕێوەچوو، کە بەهۆی کەوتنەبەردەستڕێژی گوللەی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دەڤەری ڕۆژاوای دەرعا گیانی لەدەستدا. خەڵکی سوریا لە دیمەشقی پێتەخت و دەڤەری ئەم شارە و هەروەها لە دەرعا، قونەیتەرە، حومس، حەسەکە، ڕەقە و ئیدلیب هاتنە سەر شەقامەکان. خۆپیشاندەران ئاڵای سوریا و هەروەها لافیتەگەلێکیان بەدەستەوە بووبە درووشمی شەرمەزارکردنی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی و خوازیاری کۆتاییهاتنی ئەم هێرشانە و ئازادکرانی گیراوانی سووری لە بەندیخانەکانی ئەم ڕژێمە بوون. ئەم خۆپیشاندانە هاوکات بوو لەگەڵ بەردەوامبوونی پەلاماری هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی لە پارێزگای قونەیترەدا.