کوژرانی بەرپرسی سەربازیی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لە باشووری رۆژوای ئیدلب
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i350575-کوژرانی_بەرپرسی_سەربازیی_تیرۆریستانی_بەرەی_نوسرە_لە_باشووری_رۆژوای_ئیدلب
سەرچاوەکانی سەر بە بەرهەڵستکارانی سوری باسی کوژرانی بەرپرسی باڵای سەربازیی بەرەی تیرۆریستیی نوسرە دەکەن لە باشووری رۆژاوای ئیدلب ی سوریا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 10, 2018 05:53 Asia/Tehran
  • کوژرانی بەرپرسی سەربازیی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لە باشووری رۆژوای ئیدلب

سەرچاوەکانی سەر بە بەرهەڵستکارانی سوری باسی کوژرانی بەرپرسی باڵای سەربازیی بەرەی تیرۆریستیی نوسرە دەکەن لە باشووری رۆژاوای ئیدلب ی سوریا .

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلعەهد ، سەرچاوەکانی سەر بە بەرهەڵستکارانی سوریایی گوتیان : راوێژکاری ئاسایشیی ئەبوو موحەممەد جەولانی بەرپرسی بەرەی نوسرە ناسراو بە ئەبوو یوسف جەزراوی کە هاوڵاتی سعوودی بوو ، لە ئەنجامی تەقەی کەسانی چەکدار لە نریک گوندی مەعراتە لە دەوربەری ئیدلب کوژرا .

لە هەمان کاتدا سەرچاوە سوریەکان رایانگەیاند : دوای ئەوەی کە گروپە چەکدارەکانی بەرداکۆکی تورکیا بردنەدەری چەکی قورسی خۆیان لە ناوچەیکی جیاکەرەوە لە ئیدلب لە باکووری سوریا دەست پێکردووە ، ئەم ناوچەیە لە دەوربەری لازقیە تا حەما و ئیدلب و حەڵەب بووەتە ناوچەی بێ چەکی قورس .

تورکیا و ئێران و روسیا دوای چەندین دانیشتن لە بارەی پارێزگەی ئیدلب لە باکووری سوریا ، بەم ئەنجامە گەیشتن کە دەبێ تیرۆریستان ئەم پارێزگەیە بە جێ بێڵن ، لەبەر ئەوە دەرفەتی نزیک بە یەک مانگ بۆ چوونەدەری ئەوان دیاری کراوە .