ڕفێندرانی کەسانی سڤیل لە قامیشلی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i368917-ڕفێندرانی_کەسانی_سڤیل_لە_قامیشلی
سەرچاوەکانی سووری باسی ڕفێندرانی کەسانی سڤیلیان کردووە بە ھۆی چەکدارانی ھەسەدەی داکۆکیکراوی ئەمریکا لە گردوپەڕی شاری قامیشلیی سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 20, 2019 13:49 Asia/Tehran
  • ڕفێندرانی کەسانی سڤیل لە قامیشلی

سەرچاوەکانی سووری باسی ڕفێندرانی کەسانی سڤیلیان کردووە بە ھۆی چەکدارانی ھەسەدەی داکۆکیکراوی ئەمریکا لە گردوپەڕی شاری قامیشلیی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی سانا، چەکدارانی ھەسەدا ھرووژمیان بردووەتە سەر گوندەکانی «شەرموخ»و « خەسویە» لە گردوپەڕی قامیشلی لە پارێزگای «حەسەکە» لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریاو پێنج کەسیان ڕفاند.

چەکدارانی ھەسەدە وێڕای ڕاپێچ کردنی لاوانی سووری ڕایاندەگوازن بۆ ئۆردوگا سەربازییەکانی ناو.چەکانی ژێر ڕکێفی خۆیان.

ھەواڵێکی تر ھەر لە سووریاوە دەربڕی ئەمەیە کە تیرۆریستانی «بەرەی نوسرە» لە پارێزگای ئیڕلەب لە کەسانی سڤیل وەکو قەڵغانی مرۆڤی کەڵک وەردەگرن و ڕێگایان نادەنی لە بوارگەی «ئەبو زۆھوور» بپەڕنەوە.