وڵامی ئەرتەشی سووریا بە پەلاماری تنڕوڕیستان لە ئیدلەب
ئەرتەشی سووریا پەلاماری تڕوڕیستان لە ناوچە کەم ئاڵوزیەکان لە ئیدلەبی بە ناکام هێشتەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی کاناڵی هەواڵیی ئەلعالەم تڕوڕیستان ئاگربڕی ڕاگەیندراو لە ناوچە کەم ئاڵۆزەکان لە ئیدلەبیان پێشێل کرد و ئەرتەشی سوورباش بە ئاگری قورسی تۆپخانەیی پەلاماریان کردە سەر بنکەی تڕوڕیستان . لە 31 ئوت کە ئەرتەشی سووریا بۆ دامەزراندنی ئاگربڕ لە ناوچەی کەم ئاڵوز لە ئیدلەب ڕێکەوتنیان کرد ئەهوەنی لە زۆرێک لەو ناوچانە دامەزرا . هەواڵێکی دیکە ئەوەیە کە تاقمە تڕوڕیستەکان بە سەرکردایەتی بەرەی نوسرە هەروا بەریان گرتووە بە چوونەدەری کەسانی سیفیل لە تێپەڕگای ئەبوو زوهور لە ڕیفی باشووری ڕوژهەڵاتی ئیدلەب و گەیشتنی ئەوان بە ناوچە ئەمنەکان . تڕوڕیستان لە کەسانی سیڤیل وەک قەڵغانی مرویی لە هەمبەر پێشڕەوی ئەرتەشی سووریا کەڵک وەردەگرن . لە هەمان حاڵدا فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسیا و سووریا شەوی ڕابردوو ژووری ئوپڕاسیونی تڕوڕیستانی " ئەجناد ئەلقوقاز " و تەحریری ئەلشام " لە ڕوژهەڵاتی ئیدلەبیان دایە بەر پەلامار کە بە هویەوە بنکەی تڕوڕیستان ڕووخا و لانیکەم 30 کەس لەوان کوژرا و بریندار بوون .