بەردەوامیی بەڕێ کرانی هێزی سەربازیی تورکیا بۆ ئیدلیب بە بیانووی پاراستنی ئاگربڕ
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i376739-بەردەوامیی_بەڕێ_کرانی_هێزی_سەربازیی_تورکیا_بۆ_ئیدلیب_بە_بیانووی_پاراستنی_ئاگربڕ
وەزیری بەرەڤانیی تورکیا بە بانگەشەی پاراستنی ئاگربڕ لە سووریا ڕایگەیاند کە ئانکارا یەکەی سەربازی زیاتر بەڕێ دەکات بۆ ئیدلیب لە باکووری ئەم وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 14, 2020 07:12 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی بەڕێ کرانی هێزی سەربازیی تورکیا بۆ ئیدلیب بە بیانووی پاراستنی ئاگربڕ

وەزیری بەرەڤانیی تورکیا بە بانگەشەی پاراستنی ئاگربڕ لە سووریا ڕایگەیاند کە ئانکارا یەکەی سەربازی زیاتر بەڕێ دەکات بۆ ئیدلیب لە باکووری ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتوولی؛ "خولوسی ئاکار" وتی: تورکیا ناوچەی ئیدلیبی سووریای لە ژێر چاوەدێریدا دەبێ و یەکەی سەربازی زیاتر بەڕێ دەکات بۆ ئەو ناوچانەی کە لە باکووری سووریادان.

سووریا نزیکەی دوو مانگە ئۆپەراسیۆنی پاکتاو کردنی پارێزگای ئیدلیب لە تیرۆریستی دەست پێ کردووە و تا ئێستا پێشکەوتنی زۆری هەبووە، بەڵام تورکیا کە نەیاری ئەو ئۆپەراسیۆنەیە رایگەیاندووە کە لەو ناوچانەدا دەمێنێتەوە و ئامانجیشی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە چەکدارە کوردەکانە.