سووریا: ڕۆژاواییەکان کۆتایی بێنن بە سیاسەتی دووڕوویی و درۆزنی بەرامبەر بە ئیدلیب
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i377814-سووریا_ڕۆژاواییەکان_کۆتایی_بێنن_بە_سیاسەتی_دووڕوویی_و_درۆزنی_بەرامبەر_بە_ئیدلیب
وەزارەتی دەرەوەی سووریا داوای لە ژمارێک لە وڵاتان کرد کۆتایی بێنن بە سیاسەتی دووڕوویی و درۆزنی خۆیان و هەڵوێستێکی مرۆیی بەرامبەر بە ئیدلیب بگرنە بەر.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 06, 2020 06:24 Asia/Tehran
  • سووریا: ڕۆژاواییەکان کۆتایی بێنن بە سیاسەتی دووڕوویی و درۆزنی بەرامبەر بە ئیدلیب

وەزارەتی دەرەوەی سووریا داوای لە ژمارێک لە وڵاتان کرد کۆتایی بێنن بە سیاسەتی دووڕوویی و درۆزنی خۆیان و هەڵوێستێکی مرۆیی بەرامبەر بە ئیدلیب بگرنە بەر.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ وەزارەتی دەرەوەی سووریا دوێنێ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە وڵاتانێکی وەک ئەڵمان و فەرەنسا لە دووی بە سیاسیی کردنی پرسە مرۆییەکان لە پارێزگای ئیدلیب بۆ دابین کردنی قازانج و بەرژەوەندییەکانی خۆیانن، ڕاشکاوانە رایگەیاند:بە هەند نەگرتنی جەنایەتەکانی تیرۆریستان  و گروپەکانی سەر بە تورکیا لە لایەن ژمارێک وڵاتی ڕۆژاوایی، پیشاندەری دووڕویی و درۆزنی ئەم وڵاتانە لە سیاسەتەکانیاندایە.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە خاکی خۆی بە مافی یاسایی ئەم وڵات بە پێی یاسا و ڕێساکان و بڕیارنامە نیودەوڵەتییەکان دەزانێ و ڕایگەیاند: تیرۆریستان و تورکیا ڕێگا نادەن خەڵکی ئیدلیب لەو سێ بوارگە مرۆییەی کە دەوڵەتی سووریا دایناوە، تێپەڕن.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا پێی داگرت: دیمەشق هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەی یارمەتی پێویست بخاتە بەردەستی شاروومەندانی سووریایی لە سەرانسەری ئەم وڵاتەدا.

ئۆپەراسیۆنی سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانی لە پارێزگهای ئیدلیب کە دوایین بنکەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا دێتە ئەژمار، کاردانەوەی نگەتیڤی تورکیا و هەڕەشە و گوڕەشە بێ بڕانەوەکانی ئەم وڵاتەی بە دواوە بووە.

سوپای تورکیا لە ماوەی چەن هەفتەی ڕابردوودا لە ئاراستەی داکۆکی لە تیرۆریستان، بەجاران بنکە و مەتەرێزەکانی هێزەکانی سوپا ی سووریا و هەروەها ژێرخانەکانی سووریا لە پارێزگای ئیدلیبی بۆردومان کردووە.