ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە داگیرکرانی بەشگەلێکی سووریا لە لایەن داگیرکەرانی ئەمریکییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i385483-ناڕەزامەندی_دەربڕین_بەرامبەر_بە_داگیرکرانی_بەشگەلێکی_سووریا_لە_لایەن_داگیرکەرانی_ئەمریکییەوە
خەڵکی گوندی «ئەلجەباریە»ی پارێزگای حەسەکەی ڕۆژھەڵاتی سووریا، داگیرکرانی بەشگەلێکی وڵاتەکەیان لە لایەن لەشکریانی ئەمریکییەوە ئیدانەکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 22, 2020 14:17 Asia/Tehran
  • ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە داگیرکرانی بەشگەلێکی سووریا لە لایەن داگیرکەرانی ئەمریکییەوە

خەڵکی گوندی «ئەلجەباریە»ی پارێزگای حەسەکەی ڕۆژھەڵاتی سووریا، داگیرکرانی بەشگەلێکی وڵاتەکەیان لە لایەن لەشکریانی ئەمریکییەوە ئیدانەکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ھەوادەریی سووریا، لە گردبوونەوەی خەڵکی گوندی «ئەلجەباریە»ی پارێزگای حەسەکە کە گەورەپیاوانی گوندەکانی گردوپەڕیشیان تیادا بوو، ئامادە بووان بە شەکاندنەوەی ئاڵای سووریا، لە سەر خۆڕاگری لە ھەمبەر ئەمریکییەکان پێیان داگرت.

پارێزگاکانی حەسەکەو دێرۆزوور و ڕەققە لە ڕۆژھەڵاتی سووریا لە ماوەی ئەم مانگانەدا ناڕەزامەندیی خەڵک و ھۆزەکانی ئەم وڵاتە دژی ئەمریکییەکان بە خۆیانەوە دەبینن.