ڕووسیا: تیرۆریستان خەریکی پیلان داڕشتنن بۆ ئەنجام دانی ھێرشی کیمیایی لە ئیدلەب دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i387121-ڕووسیا_تیرۆریستان_خەریکی_پیلان_داڕشتنن_بۆ_ئەنجام_دانی_ھێرشی_کیمیایی_لە_ئیدلەب_دا
ناوەندی ئاشتیی ڕووسیا باسی خۆسازدانی تیرۆریستانی کردووە بۆ ئەنجام دانی ھێرشێکی کیمیایی تازە بۆ سەر پارێزگای «ئیدلەب»ی باکووری سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 28, 2020 23:12 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: تیرۆریستان خەریکی پیلان داڕشتنن بۆ ئەنجام دانی ھێرشی کیمیایی لە ئیدلەب دا

ناوەندی ئاشتیی ڕووسیا باسی خۆسازدانی تیرۆریستانی کردووە بۆ ئەنجام دانی ھێرشێکی کیمیایی تازە بۆ سەر پارێزگای «ئیدلەب»ی باکووری سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ناوەندی ئاشتیی ڕووسیا لە سووریا شەوی سێ شەممە ڕایگەیاند:: تیرۆرسستان خەریکی خۆسازدانن بۆ کردەوەی ئانتریک کارانەی تازەی لەمەڕ بەکارھێنانی کەرەستەی کیمیایی لە باشووری ناوچەی کەم کردنەوەی ئاتڵۆزییەکان لە پارێزگای ئیدلەب.

تیرۆریستان پێشتریش ھەر لە ئیدلەب و ناوچەکانی دیکەی سووریا لەوانە «عوتەی ڕۆژھەڵات» ھێرشی کیمیاییان بەکارھێناوەو ھەوڵیان داوە دیمەشق وەک بەرپرسی ئەو ھێرشتنە بناسێنن ھەتا لەم ڕێگایەوە بیانووی پێویست بۆ ھێرشی سەربازیی ڕۆژئاوا بۆ سەر سووریا خۆش کەن.