نوێنەری رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریا گەیشتە دمشق
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i388256-نوێنەری_رێکخراوی_نەتەوەکان_بۆ_کاروباری_سوریا_گەیشتە_دمشق
نوێنەری سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریا بە مەبەستی دیدار و وتووێژ لە گەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە لە بارەی دەسپێکردنەوەی دانوستانەکانی تایبەت بە ھەموارکردنی یاسای بنەڕەتیی سوریا ، ئێوارەی شەممە گەیشتە دمشق .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 25, 2020 05:32 Asia/Tehran
  • نوێنەری رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریا گەیشتە دمشق

نوێنەری سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریا بە مەبەستی دیدار و وتووێژ لە گەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە لە بارەی دەسپێکردنەوەی دانوستانەکانی تایبەت بە ھەموارکردنی یاسای بنەڕەتیی سوریا ، ئێوارەی شەممە گەیشتە دمشق .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، گیەر پێدرسۆن نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریا بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە چاوی بکەوێ بە وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سوریا . 

پێدرسۆن 29 ی ژانیڤەری ش لە دمشق چاویکەوت بە موعەلیم و لەودیدارەدا دوو لایەن جەختیان کردەوە  لەسەر گرنگایەتی پێبەندبوون بە پڕەنسیپ و ھەنگاوەکانی لیژنەی یاسای بنەڕەتیی سوریا بێ دەسوەردانی لایەنی دەرەکی  .

لیژنەی یاسای بنەڕەتیی سوریا 29 ی ئاب ، دوایین خولی دانوستانەکانی بێ گەیشتن بە ئەنجامێک کۆتایی پێھێنا .