جەعفەری: ئەمریکاو ئەورووپا تیرۆریزمی ئابووری دژی سووریا بەردەوام دەکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i388385-جەعفەری_ئەمریکاو_ئەورووپا_تیرۆریزمی_ئابووری_دژی_سووریا_بەردەوام_دەکەن
نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێ شەممە وتی: دەوڵەتی ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپا ھەروا لە ڕێگای سەپاندنی کردەوەی ستەمکارانە تیرۆریزمی ئابووریی دژی سووریا بەردەوام دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2020 03:40 Asia/Tehran
  • جەعفەری: ئەمریکاو ئەورووپا تیرۆریزمی ئابووری دژی سووریا بەردەوام دەکەن

نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێ شەممە وتی: دەوڵەتی ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپا ھەروا لە ڕێگای سەپاندنی کردەوەی ستەمکارانە تیرۆریزمی ئابووریی دژی سووریا بەردەوام دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، «بەشار جەعفەری» لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشت وێڕای ئیدانەکردنی بایکۆتەکانی نایاسایی ڕۆژئاواییەکان دژی سووریا، وتی: ئەمریکاو یەکێتیی ئەورووپا بە داسەپاندنی بایکۆت بەسەر سووریادا بەدووی تەنگ پێ ھەڵچنینی خەڵکی ئەم وڵاتەو پێشگرتن بە بنیاتنانەوەی سووریاو گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ نیشتیمانی خۆیانن.

نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دواییەدا داوای لە سکرتێری گشتیی ئەم ڕێکخراوەیەو ئەنجومەنی ئاسایشت کردبوو کە ڕاپۆرتێک لە بارەی پێشێلکارییەکانی ئەمریکاو یەکێتیی ئەورووپا لە بواری جۆربەجۆر لەوانە بەزاندنی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان و شوێنھاتەکانی داسەپاندنی بایکۆتی ئابووری بە سەر گەلی سووریادا ئامادە بکەن.

ئەورووپا و ئەمریکا لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە گەلێک جار لە ئاراستەی داکۆکی کردن لە تیرۆریستان سووریایان بایکۆت کردووە.