کانونی دوھەم 26, 2021 15:55 Asia/Tehran
  • ڕوودانی تەقینەوە لە باکووری سووریا

سەرچاوەکانی سووریا باسی ڕوودانی تەقینەوە لە «گرێ سپی»ی باکووری سووریاو کوژران و بریندار بوونی دە کەسیان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی کەناڵی سووریا، سەرچاوەکانی سووریا باسی ئەوەیان کردووە کە، دوا بەدوای ئەم ڕووداوە کە لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبایەک لە بازاڕی شاری «گرێ سپی» لە باکووری پارێزگای «ڕەققە» قەوما، سێ کەش کوژان و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.

وەک ڕوانگەی سووری بۆ ماف ەکانی مرۆڤ باسی کردووە ، ته‌قینه‌وه‌که‌ له‌لایه‌ن خۆکوژێکه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌. بەڵام ھەتا ئەم ساتە ھیچ دەستەو لایەنێک بەرپرسایەتیی ئەم تەقینەوەیەی بە ئەستۆ نەگرتووە.

جێگای ئاماژەیە تەقینەوەکەی سووریاش ھەر لەو تەقینەوانە دەچێت کە لە ماوەی حەوتەی ڕابردوو لە بازاڕێکی شاری بەغدای پێتەختی عێراق ئەنجامی گرت و کۆمەڵێکی زۆر کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە.

سەرپەیڤ