کاروانێکی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له‌ عێراقه‌وه‌ گەیشتە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i392925-کاروانێکی_سه_ربازیی_ئه_مریکا_له_عێراقه_وه_گەیشتە_سوریا
هێزه‌کانی ئه‌مریکا کاروانێکی سه‌ربازیی نوێیان له‌ عیراقه‌وه‌ برده‌ ناو خاکی سوریا که‌ له‌ چه‌ک و پشتیوانیی لۆجستی پێکهاتبوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 15, 2021 06:15 Asia/Tehran
  • کاروانێکی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له‌ عێراقه‌وه‌ گەیشتە سوریا

هێزه‌کانی ئه‌مریکا کاروانێکی سه‌ربازیی نوێیان له‌ عیراقه‌وه‌ برده‌ ناو خاکی سوریا که‌ له‌ چه‌ک و پشتیوانیی لۆجستی پێکهاتبوو.

 

ئاژانسی دەنگوباسی فه‌رمیی سانا-ی سوریا بڵاویکرده‌وه‌ که‌ کاروانه‌که‌ی ئه‌مریکا له‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌کانی عیراقه‌وه‌ بۆ کێڵگه‌ی نه‌وتیی عومه‌ر له‌ ده‌وروبه‌ری شاری" دیرالزور"، ره‌وانه‌ کراون.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ ئاژانسه‌که‌ له‌زاری خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ری شاری حه‌سه‌که‌ بڵاویکردوته‌وه‌ که‌ دوو هه‌لیکۆپته‌ری ئه‌مریکا له‌ بنکه‌ی سه‌ربازیی شه‌دادییه‌وه‌ به‌رزبوونه‌ته‌وه‌ و به‌ره‌و خۆرهه‌ڵاتی سوریا رۆیشتون.

ئه‌وه‌شی ئاشکرا کردوه‌ که‌ هه‌لیکۆپته‌ره‌کان سه‌ربازی ئه‌مریکایان گواستوه‌ته‌وه‌ و له‌ناویشیاندا ئه‌فسه‌ر هه‌بووه‌.