پێداگریی تورکیا لەسەر بەردەوامیی ھەڵمەتی سەربازیی لە خاکی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i394917-پێداگریی_تورکیا_لەسەر_بەردەوامیی_ھەڵمەتی_سەربازیی_لە_خاکی_عێراق
وەزیری بەرگریی تورکیا لە سەردانی سنووری عێراق و سوریا لەسەر بەردەوامیی ھەڵمەتە سەربازیەکان لە خاکی عێراق پێی داگرت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 04, 2021 15:26 Asia/Tehran
  • پێداگریی تورکیا لەسەر بەردەوامیی ھەڵمەتی سەربازیی لە خاکی عێراق

وەزیری بەرگریی تورکیا لە سەردانی سنووری عێراق و سوریا لەسەر بەردەوامیی ھەڵمەتە سەربازیەکان لە خاکی عێراق پێی داگرت .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، خلوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا دوێنێ شەممە لە کاتی سەردانی ناەندی فەرماندەیی یەکینەی پیادەی 23 لە نزیک سنووری عێراق و سوریا جەختی کردەوە ، ھەڵمەتەکان لە عێراق درێژەیان دەبێ و بەم زووانە جوڵەی سەربازیمان دەبێ . 

ئاکار بانگەشەی ئەوەیکرد  ھەڵمەتە سەربازیەکانی ئێمە تا نەمانی دوایین تیرۆریست و رزگاریی گەل لە پەتای تیرۆریسم درێژەی دەبێت . 

دەسوەردان و دەستدرێژی  سەربازیی تورکیا بۆسەر خاکی عێراق و باکووری سوریا بە بیانووی نەھێشتنی تیرۆریسم لە کاتێک دا درێژەی ھەیە کە کاربەدەستانی عێراقی وسوریایی و ھەرەوەھا خەڵکی ئەم دوو وڵاتە بە جاران ئەم دەسوەردانە سەربازیانەیان شەرمەزار کردووە و وەک پێشێلکردنی سەروەریی و یەکپاچەیی خاکی خۆیان زانیوە .