پێداگریی تورکیا لەسەر بەردەوامیی ھەڵمەتی سەربازیی لە خاکی عێراق
وەزیری بەرگریی تورکیا لە سەردانی سنووری عێراق و سوریا لەسەر بەردەوامیی ھەڵمەتە سەربازیەکان لە خاکی عێراق پێی داگرت .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، خلوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا دوێنێ شەممە لە کاتی سەردانی ناەندی فەرماندەیی یەکینەی پیادەی 23 لە نزیک سنووری عێراق و سوریا جەختی کردەوە ، ھەڵمەتەکان لە عێراق درێژەیان دەبێ و بەم زووانە جوڵەی سەربازیمان دەبێ .
ئاکار بانگەشەی ئەوەیکرد ھەڵمەتە سەربازیەکانی ئێمە تا نەمانی دوایین تیرۆریست و رزگاریی گەل لە پەتای تیرۆریسم درێژەی دەبێت .
دەسوەردان و دەستدرێژی سەربازیی تورکیا بۆسەر خاکی عێراق و باکووری سوریا بە بیانووی نەھێشتنی تیرۆریسم لە کاتێک دا درێژەی ھەیە کە کاربەدەستانی عێراقی وسوریایی و ھەرەوەھا خەڵکی ئەم دوو وڵاتە بە جاران ئەم دەسوەردانە سەربازیانەیان شەرمەزار کردووە و وەک پێشێلکردنی سەروەریی و یەکپاچەیی خاکی خۆیان زانیوە .