نیسان 13, 2021 17:41 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ سەرکردەی ھێزەکانی ئاشتی پارێز لە جۆلان

سەرکردەی ھێزەکانی ئاشتی پارێزی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جۆلان«ئاندۆف» لە دیداری لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرڕەوەی سووریا، سەبارەت بە پێشێلکرانی ڕێککەوتنەکەی ساڵی ١٩٧٤ سەبارەت بە جیاکردنەوەی ھێزەکان لە لایەن ڕژێمی زایونییەوە وتووێژی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سانا، «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا لەدیدار لەگەڵ «ئاشوارھاماڵ» سەرکردەی ھێزەکانی ئاشتی پارێزی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جۆلان لە سەر ھەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەکەی لە بارەی داکۆکی لە ھێزەکانی «ئاندۆف» پێی داگرت و وتی: ناس کرانی پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل دەبێ داگری ھێرش لەوبەری ھێڵی ئاگربڕو یان لە لوبنانەوە بۆ سووریا و ھەموو شێوازێکی داکۆکی کردن لەو تاقمە تیرۆریستانەش بێت کە جۆلانی داگیرکراوەوە ھەڵیانکوتایە سەر ھێزەکانی ئاشتی پارێز.

«میقداد» بڕیاری ئەمریکای لەمەڕ بە ھەند نەگرتنی بڕیارنامەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان سەبارەت بە بە فەرمی ناسینی جۆلان وەکو بەشێک لە خاکی داگیرکراوی سووریا ئیدانە کردو وتیشی: گەڕاندنەوەی جۆلانی داگیرکراوی سووریا ھەتا ھێڵی چوارەمی ژوئەنی ١٩٦٧ مافی ڕەواو نەگۆڕی ئەم وڵاتەیەو بڕیاری ئیسرائیل بۆ داسەپاندنی بڕیاری خۆی بەسەر جۆلانی داگیرکراوی سووریا بەتاڵەو ھیچ کاریگەرییەکی یاسایی نییە.

«ئاشوارھاماڵ» سەرکردەی ھێزەکانی ئاشتی پارێزی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جۆلانیش بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەم ھێزانە پابەندی ئەرک و ڕاسپاردەی خۆیانن کە لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشت و چاودێری بەسەر ئاگربڕدا پێیان سپێردراوە، ھەنگاوەکانی «ئاندۆف»ی لە بارەی مۆڵ دانەوەی ھێزەکان بە درێژایی ھێڵی ئاگربڕو ھەروەھا تەگبیری ھاوپەیوەند بە خەباتی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، شی کردەوە.

سەرپەیڤ