بڵاو بوونەوەی بەڵگەگەلێکی تازە لە بارەی تاوانە جەنگییەکانی ئەمریکا لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i396676-بڵاو_بوونەوەی_بەڵگەگەلێکی_تازە_لە_بارەی_تاوانە_جەنگییەکانی_ئەمریکا_لە_سووریا
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە باسی بڵاو بوونەوەی کتێبێکی کرد لە لایەن دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی دیموکراسی لە سووریا کە تیای دا باسی بەڵگەگەلێکی تازە لە بارەی تاوانە جەنگییەکانی ئەمریکا لە سووریا کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 20, 2021 06:13 Asia/Tehran
  • بڵاو بوونەوەی بەڵگەگەلێکی تازە لە بارەی تاوانە جەنگییەکانی ئەمریکا لە سووریا

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە باسی بڵاو بوونەوەی کتێبێکی کرد لە لایەن دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی دیموکراسی لە سووریا کە تیای دا باسی بەڵگەگەلێکی تازە لە بارەی تاوانە جەنگییەکانی ئەمریکا لە سووریا کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە گوێرەی بەڵگەکانی ئەم کتێبە کە دەرھاویشتەی زیاتر لە سەد وتووێژە، قوربانییەکان و شایەتحاڵانی دڕندەکارییەکانی ئەمریکا لە بارەی چۆنیەتیی کوژرانی کوڕو کچان و باوکیان لە ئەنجامی ھێرشی موشەک و تۆپخانەی ھاوپەیمانیی بەناو نێونەتەوەیی دژی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکاییەکانی و ھەروەھا کردەوەکانی ڕێکخراوەکان قسە دەکەن.

ئەو ڕاستیانەی خراونەتە ڕوو بە ئاشکرا ئەوە دەسەلمێنن کە ھاوپەیمانیی ژێر فەرمانی ئەمریکا بە شێوەیەکی بەردەوام نەخۆشخانە، قوتابخانە، دوکان و بازاڕ، مزگەوت و ماڵەکانی خەڵکی سڤیلی سووریایان کردووەتە ئامانج و  کاولیان کردوون، کە دیارە ئەمەش بە گوێرەی یاساوڕێسای نێونەتەوەیی مرۆڤ دۆستانە وەک تاوانی جەنگی دێنە ئەژمار.