خولی داھاتووی دانوستانەکانی ئاستانە لە شەشەم ھەتا ھەشتەمی ژوئیە لە«نورسوڵتان» بەڕێوە دەچێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i397958-خولی_داھاتووی_دانوستانەکانی_ئاستانە_لە_شەشەم_ھەتا_ھەشتەمی_ژوئیە_لە_نورسوڵتان_بەڕێوە_دەچێت
یاریدەری فەرمانگەی ئۆپراسیۆنی سەرەکیی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ڕووسیا باسی بەرپاکرانی خولی تازەی دانوستانەکانی ئاستانەی کردووە لە ماوەی ڕۆژانی شەشەم ھەتا ھەشتەمی ژوئیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 25, 2021 06:31 Asia/Tehran
  • خولی داھاتووی دانوستانەکانی ئاستانە لە شەشەم ھەتا ھەشتەمی ژوئیە لە«نورسوڵتان» بەڕێوە دەچێت

یاریدەری فەرمانگەی ئۆپراسیۆنی سەرەکیی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ڕووسیا باسی بەرپاکرانی خولی تازەی دانوستانەکانی ئاستانەی کردووە لە ماوەی ڕۆژانی شەشەم ھەتا ھەشتەمی ژوئیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم،«یارۆسلاڤ مسکالیک» ڕۆژی پێنج شەممە لە نۆھەمین کۆنفرانسی ئاسایشتی نێونەتەوەیی مۆسکۆ وتی: ڕووسیا چالاکانە بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریا لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ئاستانە کە خولی تازەی لە ماوەی ڕۆژانی شەشەم ھەتا ھەشتەمی ژوئیە لە شاری «نور سوڵتان»ی پێتەختی کۆماری کازاخستان بەڕێوە دەچێت، ھەوڵ دەدات.

«میخاییل بۆگدانۆف» یاریدەری وەزیری دەرەوەو نوێنەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژئاوای ئاسیا پێشتر ڕایگەیاند بوو، سێ وڵاتی دەستەبەرکاری ڕەوتی ئاستانە واتە ڕووسیاو تورکیاو ئێران کۆتایی ئەم مانگە زایینییە دانیشتنێکی تازە لە «نورسوڵتان» بەڕێوە دەبەن.

دانوستانەکانی ئاستانە لە ژانویەی ٢٠١٧ەوە بە دەستپێشخەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە ھاوکاریی ڕووسیاو تورکیا بە مەبەستی دامەزراندنی ئاشتی لە سووریا دەستی پێ کرا.