دوو کاروانی دیکەی ھەڵگری چەکوچۆڵی سەربازیی ئەمریکا ئاودیوی سووریا کران
حوزهیران 29, 2021 10:00 Asia/Tehran
ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا» باسی گەییشتنی دوو کاروانی ھەڵگری کەرەستەی سەربازی و لۆجیستیکیی ئەمریکا بۆ سووریای کردووە.
ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا» ڕایگەیاندووە، ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بە کاتی خۆجێیی ئەم دوو کاروانەیان بۆ بەھێز کردنی بنکە نایاساییەکانیان لە خاکی سووریادا ئاودیوی ئەو وڵاتە کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی «سانا»، ئەم دوو کارلوانە داگری ٦٠ ترۆمبیلی کەرەستەی سەربازی و لۆجیستیکیی گە لە عێرزاقەوە ئاودیوی سووریا کراون.
ئامانجی ئەم دوو کاروانە بنکە نایاساییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی «ڕەمیلان» لە پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریایە.
بەرلەمەش ئەمریکا لە چەند نۆرەدا دەستی کردووە بە گواستنەوەی چەک و چۆڵ و کەرەستەی قورس و لۆجیستیکیی بۆ خاکی سووریا لە ڕێگای خاکی عێراقەوە.
سەرپەیڤ