کاروانێکی داگری کەرەستەی سەربازیی ئەمریکا ئاودیوی سووریا کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i398848-کاروانێکی_داگری_کەرەستەی_سەربازیی_ئەمریکا_ئاودیوی_سووریا_کرا
ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە کاروانێکی تازەی داگری دەیان گەڵابەی ھەڵگری چەک و چۆڵی سەربازی و پێداویستیی لە عێراقەوە ڕەوانەی بنکەکانی لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 21, 2021 07:26 Asia/Tehran
  • کاروانێکی داگری کەرەستەی سەربازیی ئەمریکا ئاودیوی سووریا کرا

ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە کاروانێکی تازەی داگری دەیان گەڵابەی ھەڵگری چەک و چۆڵی سەربازی و پێداویستیی لە عێراقەوە ڕەوانەی بنکەکانی لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، سەرچاوە سووریەکان ڕایانگەیاندووە، ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکی ئەم کاراوانەیان بۆ بەھێز کردنی بنکە نایاساییەکانی خۆیان لە پارێزگاکانی «حەسەکە»ی باکووری ڕۆژھەڵات و ھەروەھا «دێرۆزوور»ی ڕۆژھەڵاتی سووریا ڕەوانەی ئەم وڵاتە کردووە.

بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوە سوورییەکان، ئەم کاروانە داگری ٣٠ گەڵابەی ھەڵگری  چەک و چۆڵی سەربازی و پێداویستییە.

بە قسەی ئەم سەرچاوانە کاروانەکە لە ڕێگای بوارگەی نایاسایی«ئەلوەلید»ەوە ئاودیوی سووریا کراوە.

بەرلەمەش ھەر ئەمریکا چەندین جار کەرەستەو تفاقی سەربازیی قورس و سوکی لە عێراقەوە گواستووەتەوە بۆ خاکی سووریا.