کاروانێکی داگری کەرەستەی سەربازیی ئەمریکا ئاودیوی سووریا کرا
تهمووز 21, 2021 07:26 Asia/Tehran
ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە کاروانێکی تازەی داگری دەیان گەڵابەی ھەڵگری چەک و چۆڵی سەربازی و پێداویستیی لە عێراقەوە ڕەوانەی بنکەکانی لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، سەرچاوە سووریەکان ڕایانگەیاندووە، ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکی ئەم کاراوانەیان بۆ بەھێز کردنی بنکە نایاساییەکانی خۆیان لە پارێزگاکانی «حەسەکە»ی باکووری ڕۆژھەڵات و ھەروەھا «دێرۆزوور»ی ڕۆژھەڵاتی سووریا ڕەوانەی ئەم وڵاتە کردووە.
بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوە سوورییەکان، ئەم کاروانە داگری ٣٠ گەڵابەی ھەڵگری چەک و چۆڵی سەربازی و پێداویستییە.
بە قسەی ئەم سەرچاوانە کاروانەکە لە ڕێگای بوارگەی نایاسایی«ئەلوەلید»ەوە ئاودیوی سووریا کراوە.
بەرلەمەش ھەر ئەمریکا چەندین جار کەرەستەو تفاقی سەربازیی قورس و سوکی لە عێراقەوە گواستووەتەوە بۆ خاکی سووریا.
سەرپەیڤ