بانگێشتنی «بەشار ئەسەد» بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ناوچەکە لە بەغدا
ئاب 16, 2021 10:31 Asia/Tehran
سەرچاوە میدیاییەکانی عێراق باسی باتگێشتنی دەوڵەتی عێراق لە سەرۆک کۆماری سووریایان کردووە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی دراوسێی عێراق لە بەغدا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی کەناڵی مەیادین، «فالح فەییاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق لە سەردانەکەی بۆ دیمەشق چاوی بە «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا کەوت.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە،فەییاز لەم دیدارەدا بانگێشتننامەی دەوڵەتی عێراق لە بەشار ئەسەدی بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی دراوسێی عێراق لە بەغدا، ئاراستە کرد.
ھەتا ئێستا کۆماری ئیسلامیی ئێران، عەرەبستانی سەعودی و میسر بۆ بەشداری لەم کۆبووەنەوەانە باتگێشتن کراون و ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنساش بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەکە ئامادە بوونی خۆی ڕاگەیاندووە.
سەرپەیڤ