تاوتوێ کرانی گەشەی پەیوەندییەکانی پیشەسازی و سەرمایەدانانی نێوان سووریاو عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i402661-تاوتوێ_کرانی_گەشەی_پەیوەندییەکانی_پیشەسازی_و_سەرمایەدانانی_نێوان_سووریاو_عێراق
باڵوێزی سووریا لە بەغداو سەرۆکی یەکێتیی پیشەسازیی عێراق ڕێگاکانی گەشەی پەیوەندیی دوو قۆڵیی نێوان دیمەشق و بەغدایان لە بواری پیشەسازی و سەرمایەدانان لێک دایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 18, 2021 09:32 Asia/Tehran
  • تاوتوێ کرانی گەشەی پەیوەندییەکانی پیشەسازی و سەرمایەدانانی نێوان سووریاو عێراق

باڵوێزی سووریا لە بەغداو سەرۆکی یەکێتیی پیشەسازیی عێراق ڕێگاکانی گەشەی پەیوەندیی دوو قۆڵیی نێوان دیمەشق و بەغدایان لە بواری پیشەسازی و سەرمایەدانان لێک دایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»، «سوڵتان جەدعان دەندەح» باڵوێزی سووریا لە عێراق و «عادڵ عەکاب» سەرۆکی یەکێتیی پیشەسازیی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە بەغدا دیدارو وتووێژیان کرد.

ھەردووک لا لەم دیدارەدا باسی ئەو پێشکەوتنە بەربڵاوەیان کرد کە لە بواری ھاوکارییەکانی دوو وڵاتی سووریاو عێراق لە ڕووی جۆربەجۆرەوە ئەنجامی گرتبوو و لە سەر ھۆگریی خۆشیان بۆ بەرز کردلنەوەی ھیاتری پەیوەندییەکانیان پێیان داگرت.

«دەنداح» باڵوێزی سووریا لە عێراق لە بارەی ئەم دیدارەوە وتی: یاسای تازەی سووریا بۆ سەرمایەدانان و ھەروەھا ڕێگاکانی ڕاپەڕاندنی پرۆژەی سەرمایەنانەوەی پیشەگەرانە لە دوو وڵات کە دیارە دەبێتە ھۆی ھێزمەند بوونی سەرکایەنانەوە لە سەرچاوە ماددی و زانستی و بارستاییە ئابوورییەکاندا، لەو بابەتانەی دیکە بووە کە لەو دیدارەدا گفتوگۆی لە سەر کراوە.