برینداربوونی شەش کەسی سڤیل لە ھێرشی ئەمریکا بۆ سەر سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i403248-برینداربوونی_شەش_کەسی_سڤیل_لە_ھێرشی_ئەمریکا_بۆ_سەر_سووریا
سەرچاوەکانی سووریا باسی برندار بوونی شەش کەسی سڤیلیان کردووە لە ھێرشی ئاسمانییی ئەمریکا بۆ سەر باکووری سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 07, 2021 13:02 Asia/Tehran
  • برینداربوونی شەش کەسی سڤیل لە ھێرشی ئەمریکا بۆ سەر سووریا

سەرچاوەکانی سووریا باسی برندار بوونی شەش کەسی سڤیلیان کردووە لە ھێرشی ئاسمانییی ئەمریکا بۆ سەر باکووری سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاسۆپێتێد پرێس، ھێرشی ئەمریکا بۆ سەر گوندی «ماستومە» لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا بریندار بوونی شەش کەسی ئەندامی بنەماڵەیەک لەوانە منداڵێکی دە ساڵانی لێ کەوتەوە.

«ئەحمەد قاسم» بە ترۆمبیلەکەی خەریکی گواستنەوەی بنەماڵەکەی لە باکووری سووریاوە بوو کە لە سەر ڕێگادا تەقینەوەیەک ڕووی داو کە ھۆکارەکەی ھاوێژرانی موشەک لە دروونێکی ئەمریکی بوو.

ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەو ھێرشەی بۆ کردنە ئامانجی سەرکردەیەکی تاقمی تیرۆریستیی ئەلقاعیدە ئەنجام داوە.