چوونی کاروانێکی تازەی ھێزەکانی ئەمریکی بۆ باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i409521-چوونی_کاروانێکی_تازەی_ھێزەکانی_ئەمریکی_بۆ_باکووری_ڕۆژھەڵاتی_سووریا
کاروانێکی تازەی ھێزەکانی ئەمریکیی داگری کەرەستەوتفاق و پێداویستی گەییشتە باکوری ڕۆژھەڵاتی سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 12, 2022 07:04 Asia/Tehran
  • چوونی کاروانێکی تازەی ھێزەکانی ئەمریکی بۆ باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا

کاروانێکی تازەی ھێزەکانی ئەمریکیی داگری کەرەستەوتفاق و پێداویستی گەییشتە باکوری ڕۆژھەڵاتی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»، کاروانێکی داگری ٣٢ گەڵابەو نەوتبەرو ١١ تانکەر لە بوارگەی سنووریی نایاسایی ئەلوالید لە باکووری عێراقەوە گەییشتووەتە نێو خاکی سووریا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کاروانێکی دیکەش داگری ٢٠ ترۆمبیلی زرێدار شەوی دووشەممە لە بنکەی ھێزەکانی ئەمریکییەوە لە فڕگەی «خەرابولجیر» بەرەو شارۆچکەی «تەل حەمیس» و لەوێشەوە بەرەو «حەسەکە» ڕۆییشتووە.

ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکی پێشتر کاروانێکی داگری ٥٥ تانکەر نەوتی دزراوی سووریایان لە چەند قۆناغ داو لە ڕێگای بوارگەی نایاسایی «ئەلمەحمودیە» ئاودیوی عێراق کردبوو.