ھێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر مۆڵگەی ھاوبەشی سوپای سووریاو چەکدارانی ھەسەدە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i409734-ھێرشی_فڕۆکەی_بێ_فڕۆکەوانی_تورکیا_بۆ_سەر_مۆڵگەی_ھاوبەشی_سوپای_سووریاو_چەکدارانی_ھەسەدە
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا،بنکەی ھاوبەشی لەشکریانی سووریاو چەکدارانی ھەسەدەی لە باکووری ئەم وڵاتە کردە ئامانج.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 18, 2022 22:10 Asia/Tehran
  • ھێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر مۆڵگەی ھاوبەشی سوپای سووریاو چەکدارانی ھەسەدە

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا،بنکەی ھاوبەشی لەشکریانی سووریاو چەکدارانی ھەسەدەی لە باکووری ئەم وڵاتە کردە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، سەرچاوە نەیارەکانی سووریا، ڕۆژی دووشەممە باسی ھێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر بنکەی ھاوبەشی سوپای سووریاو چەکدارانی ھەسەدەیان کرد لە شاری «تەل ڕەفعەت»ی باکووری پارێزگای حەڵەب.

بە پێی نووسینی ماڵپەڕی عەفرین نیوز ٢٤، ئەم ھێرشە ڕۆژی دووشەممە بۆ سەر شاری «تەل ڕەفعەت» لە باکووری پارێزگای حەڵەب و لە ناوچەی «ئەلشەھبا» ئەنجامی گرت ، بەڵام قوربانیی لێ نەکەوتەوەو بەس ھێندێک زیانی مادیی بە دواوە بوو.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی یەک حەوتەی ڕابردوو ئاستی ھاوکاریی نێوان سوپای سووریاو چەکدارانی ھەسەدە ھەڵکشاوەو لە تازەترین ئاڵوگۆڕیش دا ٣٠٠ چەکداری سوپای سووریا بە شەش تانک و کۆپتەرەوە ڕەوانەی شاری «مینبەج» کراون.