کشانەوەی کاروانی سەربازیی ئەمریکا لە خاکی سووریا بە مەبەستی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i409824-کشانەوەی_کاروانی_سەربازیی_ئەمریکا_لە_خاکی_سووریا_بە_مەبەستی_عێراق
کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا خاکی سووریای بەجێ ھێڵاوەو گوێزراوەتەوە بۆ عێراق
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 22, 2022 14:06 Asia/Tehran
  • کشانەوەی کاروانی سەربازیی ئەمریکا لە خاکی سووریا بە مەبەستی عێراق

کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا خاکی سووریای بەجێ ھێڵاوەو گوێزراوەتەوە بۆ عێراق

بە پێی ڕاپۆرتی سانا، کاروانێکی لەشکریانی ئەمریکی داگری ١٥٦ ترۆمبیلی زرێدارو دەیان گەڵابەو کانتینێر مۆڵگە سەربازییە نایاساییەکانی ئەمریکایان لە ناوچەی «خرابولجیر» ھەڵکەوتوو لە حەسەکەی سووریا بەجێ ھێڵا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کاروانێکی سەربازی لە بوارگەی نایاسایی «ئەلوالید» ھەڵکەوتوو لە باکووری عێراق پەڕیوەتەوە.

کاروانی سەربازیی ھێزەکانی ئەمریکی بە چاودێریی ٢٥ ترۆمبیلی زرێدار خاکی سووریایان بەجێ ھێڵاوە.

گواستنەوەی کەرەستەوتفاقی ھێزەکانی ئەمریکی لە نێوان عێراق و باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا جاروبار ئەنجام دەگرێت.

بە قاچاخ بردنی نەوتی سووریاو بەکازێنانی بۆ ھێزە سەربازییەکانیان لە لایەن لەشکریانی ئەمریکییەوە لە کاتێکدایە کە دەوڵەت و جەماوەری سووریا بۆخۆیان لە بەر کەم بوونی سووتەمەنی توشی کێشەن و گەڵابەکان جاری وایە چەندین کاژێر چاوەڕوانی سووتەمەنی دەمێننەوە.