پەیامی هاوسۆزیی سەرکردەی کۆریای باکور بۆ گەل و حکومەتی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i415493-پەیامی_هاوسۆزیی_سەرکردەی_کۆریای_باکور_بۆ_گەل_و_حکومەتی_سوریا
«کیم جۆنگ ئون» سەرۆکی کۆریای باکور لە پەیامێکدا بۆ «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سوریا هیوای ئەوەی دەربڕی کە دیمەشق بتوانێت بەسەر ئەو وێرانکارییەدا زاڵ ببێت کە بەهۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی ئەم دواییەوە توشی ھاتوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 24, 2023 13:42 Asia/Tehran
  • پەیامی هاوسۆزیی سەرکردەی کۆریای باکور بۆ گەل و حکومەتی سوریا

«کیم جۆنگ ئون» سەرۆکی کۆریای باکور لە پەیامێکدا بۆ «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سوریا هیوای ئەوەی دەربڕی کە دیمەشق بتوانێت بەسەر ئەو وێرانکارییەدا زاڵ ببێت کە بەهۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی ئەم دواییەوە توشی ھاتوون.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، ئەمە دووەم پەیامی سەرۆکی کۆریای باکورە بۆ سەرۆکی سوریا دوای بوومەلەرزە گەورەکەی ئەم وڵاتە.

هەروەها کیم لە ٨ی فڤریەش دا هاوخەمیی خۆی بۆ «بەشار ئەسەد» دەربڕی لەبەر گیان لەدەستدانی هاووڵاتیانی سوریا لە بوومەلەرزە ٧.٨ ڕێختەرییەکەی باشووری ئەم وڵاتە.

بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی باشووری سوریا تا ئێستا زیاتر لە چەند هەزار کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە و ژێرخانی ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتەی بە تایبەت لە باکور و باکوری ڕۆژئاوای سوریا وێران کردووە.