وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن: بەم نزیکانە پێداچوونەوە بە گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی دەکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i417631-وەزیری_دەرەوەی_ئۆردۆن_بەم_نزیکانە_پێداچوونەوە_بە_گەڕانەوەی_سوریا_بۆ_کۆمکاری_عەرەبی_دەکرێت
وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن بە جەختکردنەوە لەوەی کە چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا بە بێ پشتیوانیی نێودەوڵەتی ئەستەمە، وتی: وڵاتانی عەرەبی بەم زووانە بیر لە گەڕانەوەی دیمەشق بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی دەکەنەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 05, 2023 17:31 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن: بەم نزیکانە پێداچوونەوە بە گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی دەکرێت

وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن بە جەختکردنەوە لەوەی کە چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا بە بێ پشتیوانیی نێودەوڵەتی ئەستەمە، وتی: وڵاتانی عەرەبی بەم زووانە بیر لە گەڕانەوەی دیمەشق بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی دەکەنەوە.

یەکشەممەی داهاتوو کۆمکاری عەرەبی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ئەم یەکێتییە سەبارەت بە سوریا و سودان بەڕێوە دەبات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی سپۆتنیک؛ «ئەیمەن سەفەدی» وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن ڕایگەیاند: هەموو وڵاتانی عەرەبی دەیانەوێت قەیرانی سوریا چارەسەر بکەن و پێیان وایە سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی پێویستی بە لێکنزیکبوونەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حکومەتی سوریایە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئەم وڵاتە.

ئەلسەفەدی ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەو سزایانەی ڕۆژئاوا کە بەسەر دیمەشقدا سەپێنراون، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پرۆسەی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئەم وڵاتەدا کۆببێتەوە.